ریچارد شتراوس.. مامۆستای ئۆپێرا و موزیکی ڕۆمانتیکی ئەڵمانی

حەسەن فەلاح 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ریچارد شتراوس، یەکێکە لە دیارترین موزیکدانەر و ڕابەرەکانی موزیکی ئەڵمانیا، وەکو میراتگری ریچارد ڤاگنەر و فرانز لیست ناوی دێت.

لە منداڵییەوە موزیکی داناوە

لە ئاستی موزیکی ڕۆژئاواییدا، شتراوس پەیڕەوی ڕۆمانتیکیزمی ئەڵمانی کردووە، هاودەمی گوستاڤ مالەر بووە و لە کۆتا قۆناغەکانی ئەم ڕەوتە موزیکییەدا ناوبانگی پەیداکردووە.

شتراوس ڕێکەوتی 11ی حوزەیرانی 1864 لەدایکبووە، لە تەمەنی شەش ساڵییەوە دەستی داوەتە دانانی موزیک، لە زۆرینەی فۆڕمە موزیکییەکاندا پارچەی داناوە و تایبەتمەند بووە و شیعرە تۆنییەکان و ئۆپێرا.

ڕابەرێکی لێهاتووش بووە

وێڕای دانانی موزیک، بە ڕابەرێتیکردنی موزیکە ڕۆژئاواییەکانی ئەورووپا و موزیکی ئەمریکی ناسراوە، لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، توانیویەتی زیاتر لە 140 کاری موزیکی دابنێت.

شتراوس ڕێکەوتی هەشتی ئەیلوولی 1949 لە تەمەنی 85 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

حەسەن فەلاح

4 کاتژمێر پێش ئێستا