ولیەم یوحەننا.. مامۆستای موزسیانە گەورەکانی کورد

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ساڵی 1934، لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایکبووە، کوڕی "یوخناخنانیشۆ" بووە کە لە شاری وانی باکووری کوردستان، لە بنەماڵەیەکی ئاشووری هاتووەتە دونیاوە و پاش جەنگی جیهانیی یەکەم ڕووی لە شاری سلێمانی کردووە.


دایکی ولیەم، لە بنەماڵەیەکی مەسیحی موسڵ بووە و پیشەی مامۆستا بووە، لە هەناوی ئەم خێزانەدا، بووە بە ژەنیارێکی لێهاتوو، ساڵی 1952 لە پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی بەغداد خوێندوویەتی و ناوبانگی لە موزیکدا پەیداکردووە


ولیەم یوحەننا، مامۆستای چەندین موزیکژەن و هونەرمەندی بەناوبانگ بووە، لەوانە: ئەنوەر قەرەداغی، خالید سەرکار و فڕەنسیس داود، لەگەڵ هونەرمەندان قادر دیلان، نەجاتی عەبدە و حاتەم سەعید، تیپی مۆسیقای مەولەوی دامەزراندووە، هاوکات یەکێک بووە لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی کورد لە سلێمانی و تیپی مۆسیقای سلێمانی لە کۆتایی شەستەکاندا.


پاش چەندین دەیە لە پێشکەشکردنی باشترینەکان بۆ موزیک و هونەری کوردی، ولیەم یوحەننا، ڕێکەوتی 14ی ئەیلوولی 2005، لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا