بەهای دۆلار بەرامبەر پێنج دراوە سەرەکییەکە دابەزی
بەهۆی نزیکبوونەوە لە وادەی دانیشتنی بانکی فیدراڵی و بڕیاردان لەسەر رێژەی سوودی بانکی، بەهای دۆلار دابەزی، لە 101 خاڵەوە دابەزی بۆ 100 خاڵ.
ئەمڕۆ دووشەممە لە سەرەتای کردنەوەی مامەڵەی بازاڕە داراییەکانی جیهاندا، بەهای دۆلار بەرامبەر بە یۆرۆ دابەزی، بەجۆرێک 100 دۆلار لە بۆرسەی جیهانی بە 90 دۆلار و 9 مارک مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە یەنی ژاپۆنی دابەزی و 100 دۆلار گەیشتە 14 هەزار یەن ئەوەش لە کاتێکدایە ئێستا توانیویەتی ووردە ووردە بەرگری لە بەهێزبوونی خۆی بکاتەوە و بگەڕێتەوە بۆ ئاستی پێش ئازاری 2023 ، لەهەمانکاتدا بەهای دۆلار بەرامبەر یوانی چینی بە جێگیریی ماوەتەوە و 100 دۆلار بە 709 یوان و 35 رێنمینبی مامەڵەی دەکرێت.
هەروەها دۆلار بەردەوامە لە دابەزین بەرامبەر بە پاوەن و 100 دۆلار بە 76 پاوەنە.
ئەمە لەکاتێکدایە، سەرەڕایی سەرجەم رێکارەکانی بانکی ناوەندی بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار و دەستپێکردنی رێکارەکانی دامەزراندنی سەکۆی ئەلیکترۆنی بۆ فرۆشتنی دۆلار و رێگەگرتن لە سپیکردنەوەی دۆلار، بەهای دۆلار بە بەرزیی ماوەتەوە بەرامبەر بە دیناری عێراقی و 100 دۆلار بە 150 هەزار دینارە.
16/09/2024