شکور مستەفا.. مامۆستای وەرگێڕان و دڵسۆزی فۆلکلۆری کوردی
شکور مستەفا، یەکێک بووە لە دیارترین نووسەر و وەرگێڕەکانی کورد، لە چوارچێوەی وەرگێڕانی زارە کوردییەکان و زمانی بیانییدا، ڕۆڵێکی گەورەی گێڕاوە.
شکور مستەفا ساڵی 1926 لە گوندی مامشەی ناوچەی قەرە حەسەن لەدایکبووە، لە شاری کەرکووک ئاشنای خوێندنی ئایینی بووە و ساڵی 1949 کۆلێژی شەریعەتی لە شاری بەغداد تەواوکردووە.
شارەزایی لە زمانەکانی؛ کوردی، تورکی، عەرەبی و فارسی هەبووە، وێڕای کاری مامۆستایەتی، ساڵی 1975 لە کۆڕی زانیاری کورد دامەزراوە و لە بەغداد کراوە بە ئەمینداری گشتی و ڕۆڵێکی کارای دیوە لە بەڕێوەبەردنی کارەکانی کۆڕەکەدا، چەندین کتێبی لە زمانەکانی تورکی، ئازەری و عەرەبییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.
لە ئاستی نووسین و وەرگێڕاندا، جێدەستی لەسەر چەندین بەرهەمی دیاردا بەجێهێشتووە، لەوانە بابەتەکانی ڕۆمان، چیرۆک، مێژوو و شانۆنامە، لە دیارترینیان:
قەڵای دمدم
کۆمەڵە تێکستی فۆلکلۆری کوردی
سترانا زارگوتنا کوردیە تاریخی
کاریتە و ئەفسانەی چیای ئاگری
زەوی و مس و ئاسن
ڕێکەوتی 19ی ئەیلوولی 2003، شکور مستەفا لە تەمەنی 77 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و لە شاری هەولێر بە خاک سپێردراوە.
1 کاتژمێر پێش ئێستا