ڤێرجیل.. سترانێکی نیشتمانیی بۆ ڕۆمای پێش مێژوو

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پەبلیوس ڤێرجیلیەس مارۆ، ناسراو بە ڤێرجیل، یەکێک بووە لە دیارترین شاعیر و نووسەری تێکستی گۆرانییەکانی پێش مێژوو.


لە ئاستی نووسینی نەریتیی دێرینی ڕۆمانییەکاندا، ڤێرجیل یەکێکە لە دیارترین نووسەرانی ئەدەبی لاتینی، زۆرینە بە یەکێک لە مەزنترین شاعیرانی ڕۆمای دادەنێن لە ساڵانی پێش زاییندا.


شیعری "ئنیەد" یەکێکە لە ناسراوترین شیعرەکانی ڤێرجیل، هاوکات بە داستانێکی گەورەی ڕۆمانییش هەژماردەکرێت و لە ئاستی نیشتمانییدا ستایش دەکرێت، بە چەشنێک، تاوەکو ئێستاش بەهای نەتەوەیی خۆی لەدەستنەداوە و ناسنامەی ئیتاڵیایی پاراستووە، هاوکات هەریەک لە شیعرەکانی ئێکلۆگس و جیۆرگیک هاوئاستی ئەم داستانەن و ڤێرجیلیان نەمر کردووە.


ڕێکەوتی 21ی ئەیلوولی ساڵی 19ی پێش زایین لە تەمەنی 50 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا