جۆ بایدن: پێویستە ژیریی دەستکرد بۆ خزمەتی خەڵک بەکاربهێنرێت
سنوور عوسمان 25/09/2024
جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لە وتارێكدا لەبەردەم كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان، سەبارەت بە گەشەی ژیریی دەستکرد قسەیکرد.
لە 79 یەمین لوتکەی سەرکردەکانی جیهان، لە بارەگای سەرەکیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک، جۆ بایدن، گوتی، "پێویستە توانا سەرنجراکێشەکانی تەکنەلۆجیای ژیریی دەستکرد، بۆ خزمەتی خەڵکی ئاسایی بەکاربهێنرێت، نەک ئەوەی ببێتە ئامرازێک بۆ بەهێزکردنی توانای سەرکردە دیکتاتۆرکان".
سنوور عوسمان
25/09/2024