ئێدگار دیگاس.. گەورەترین ئیمپرێشیۆنیستی فەڕەنسا

حەسەن فەلاح 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئێدگار دیگاس، یەکێکە لە دیارترین شێوەکارانی وڵاتی فەڕەنسا و ئەورووپا، سەر بە ڕەوتی ئیمپرێشیۆنیزمی هونەریی بووە و ڕەخنەگران دەڵێن گەورەترین هونەرمەندی ئەم ڕەوتە بووە لە وڵاتی فەڕەنسا.

بە خۆی وتووە ڕیاڵیست

گەرچی دیگاس کارەکانی خۆی وەکو بەرهەمی ڕیاڵیستی ناوبردووە، بەڵام بەگوێرەی شێواز و ڕەنگ، هەمووان کۆکن لەسەر ئەوەی دیگاس هونەرمەندێکی ئیمپرێشیۆنیست بووە.

ئارەزووی سرووشتی نەکردووە

کارەکانی دیگاس کاری نێو ستۆدیۆی داخراون، هەر ئەمەش وای کردووە زۆرینەی کاتەکان ڕەخنە لە هاوڕێکانی بگرێت کە بۆ دروستکردنی تابلۆ و وێنە ڕوویان لە سروشتی کراوە کردووە.

کاریگەر بووە بە مامۆستا ئیتاڵییەکان

دیگاس ڕێکەوتی 19ی تەمموزی 1834 لەدایکبووە، هاوتای شارەزاییەکی گەورە لە کێشانی تابلۆدا، وەکو نیگارکێشی مێژوویی کاری کردووە و لە وڵاتی ئیتاڵیا و بە دیاریکراویی لە ڕۆما وانەی لەسەر کاری مامۆستا ئیتاڵییەکان خوێندووە، لەوانە مایکڵئانجیلۆ، رافایەل و تیتیان، هاوکات کاریگەرییەکی گەورەی لە ژان ئۆگست دۆمەنیک وەرگرتووە.

بە فۆتۆگرافی کاریگەر بووە

هاوشانی پۆڵ چیزان و پۆڵ مۆنێ، کارەکانی لە پێشانگە هونەرییەکاندا نمایشکردووە، کاری لەسەر ژیانی ڕاستەقینە و جووڵەی سەماکەرانی بالێ کردووە، لە کۆتاییەکانی ژیانیدا مامەڵەی لەگەڵ ڕەنگەکاندا تاقیکاریی بووە و کاریگەر بووە بە داهێنانی فۆتۆگرافی.

دیگاس لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، زیاتر لە 628 تابلۆی کێشاوە؛ ڕێکەوتی 27ی ئەیلوولی 1917 لە تەمەنی 83 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

حەسەن فەلاح

4 کاتژمێر پێش ئێستا