راپۆرتێک: خێرایی لە گەیاندنی ئایفۆن 16 نیشانەی لاوازی فرۆشی مۆبایلەکەیە
لەدوای ئەوەی چەند راپۆرتێکی شیکاریی ئاماژەیان بەوەدا، ئەپڵ مۆبایلەکانی ئایفۆن 16 بەکاتێکی کەم دەگەیەنێتە دەست کڕیاران و فرۆشیارانی مۆبایل، بەهای پشکەکانی کۆمپانیاکە بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزینی تۆمارکرد، ئەمەش بەهۆی ئاماژەپێدانی شیکەرەوەکان بەوەی کەمی کاتی گەیاندن نیشانەیە بۆ لاوازیی خواستی کڕیاران لەسەر مۆبایلەکانی ئایفۆن 16.
داتاکانی داواکاری پێشوەختە لە کۆمپانیای گڵۆباڵ ریسێرچ دەریخستووە کە تێکڕای کاتی ناردنی مۆبایلی ئایفۆن 16 پرۆ، 14 ڕۆژە، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو 24 ڕۆژ بووە بۆ ئایفۆن 15 پرۆ. بە هەمان شێوە ئایفۆن 16 پرۆ ماکس ماوەی ناردنی 19 ڕۆژە، لە کاتێکدا کە مۆبایلەکەی پێش خۆی 32 ڕۆژبووە.
شرۆڤەکار مینگ چیکۆ ئاماژەی بەوە کردووە، کەمبوونەوەی خواست دەتوانرێت پەیوەستبێت بە دواکەوتنی پەرەپێدانی تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی ژیریی دەستکرد لە مۆبایلە نوێیەکانی ئەپڵدا. لە کاتێکدا داواکاری پێشوەختە بۆ ئایفۆن 16 پرۆ و پرۆ ماکس بە ڕێژەی 27% و 16% بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو دابەزیوە، بە پێچەوانەشەوە بەشێکی دیکەی شیکاران پێیان وایە کە باشتربوونی خزمەتگوزاری دابینکردنی مۆبایلەکان، بووەتە هۆی کەمرکردنەوەی کاتی گەیاندن نەوەک خواست لەسەر مۆبایلەکان.
23/09/2024