هامستەر کۆمبات لەدوای لیستبوونی رێژەیەکی زۆر لە بەهاکەی لەدەستددەدات
تیمی هامستەر کۆمبات لە سۆشیاڵمیدیاکانیاندا دەستپێکی بازرگانی یاریی هامستەر کۆمباتیان رایاگەیاند و ئێستا کۆینەکانی هامستەر لەسەر پلاتفۆڕمەکانی بازرگانی دراوی ئەلیکترۆنی وەک باینانس، ئۆکێکس و کوکۆین لیست بووە، ئەمەش دوای رۆژێک لە رێگەدان بە بەکارهێنەرانیان کە باڵانسەکانیان لەناو یارییەکەدا رابکێشن.
سەرەڕای جۆش و خرۆشی بەکارهێنەرانی یارییەکە بۆ ئاڵوگۆرکردن بە دراوەکانیان، بەڵام تۆکنەکە لە ماوەی یەکەم کاتژمێری بازرگانیدا بە رێژەی 10%ی بەهاکەی لەدەستدا و لە ماوەی رۆژی رابردووشدا نزیکەی 30% دابەزی و بەهاکەی لە 0.012 دۆلارەوە بووە 0.0087 دۆلاری ئەمریکی.
بەگوێرەی ماڵپەڕی کۆینبەیس ئەگەر کەسێک بڕی یەک ملیار کۆینی هامستەری هەبێت، نرخەکەی دەکاتە دووهەزار و 500 دیناری عێراقی.
هامستەر کۆمبات" یارییەکی ئەلیکترۆنییە لە رێگەی تێلێگرامەوە بەکاردەهێندرێت، لە رێگەی دەستلێدانی بەردەوام لە روونمای مۆبایلەکەی، بەکارهێنەر کۆین کۆدەکاتەوە. یارییەکە لە 25ـی ئاداری ئەمساڵدا دروستکرا و زیاتر لر 300 ملیۆن بەکارهێنەری لە خۆی کۆکردەوە.
27/09/2024