چۆن قەبزی لەڕێگەی گۆڕینی خۆراکەوە چارەسەردەکرێت؟
قەبزی، نەخۆشیەکی درێژخایەنە. واتە کەسێک پیسایی نەکات بۆماوەی سێ بۆ چوار رۆژ، لەگەڵ ئەوەشدا پیساییەکەی رەقبێت. رەقبوونی پیسایی حەوت پلەی هەیە، کە لە پلەی یەک بۆ چوار بە قەبزیی توند دادەنرێت و ئازاری ریخۆڵەکانی دەدات و منداڵەکە زۆر جار ئازاری سکی دەبێت .
هۆکارەکانی قەبزی :
زۆربەی زۆری قەبزی هۆکارێکی وای نییە، تەنیا ئەوەیە ریخۆڵە ئاوێکی زیاتر هەڵدەمژێت و کەمترین ئاو دەهیڵێتەوە، بەمەش پیساییەکە وشک و رەق دەبێت، بەڵام بەشێکی کەم لە قەبزی هۆکاری قورس یاخود نەخۆشیی دیکەی لە پشتەوەیە کە دەبێت پزیشک دیاریبکات، وەک نەخۆشییەکانی غوددە، کالسیۆم، نەخۆشییەکانی تەسکبوونەوەی کۆلۆن و کۆمەڵێک نەخۆشیی دیکە .
کاتێک منداڵ تووشی قەبزی دەبێت، لە زۆرینەی حاڵەتەکاندا گرنگە پشكنینی میزی بۆ بکرێت، چونکە دەکرێت قەبزی هەوکردنی میزڵدانی لەگەڵدابێت.
چارەسەری قەبزی بە دەرمان
ماوەی وەرگرتنی دەرمانی قەبزی دەکەوێتەسەر ماوەی بوونی حاڵەتەکە. ئەگەر بێتوو منداڵەکە بۆ ماوەیەکی درێژ قەبزی هەبێت، گرنگە لانیکەم بۆ ماوەی شەش مانگ دەرمانی قەبزی وەربگرێت. ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەمتر دەرمانەکە وەربگیرێت، دەکرێت قەبزی دووبارە سەرهەڵبداتەوە.
چارەسەری قەبزی لەڕێگەی گۆڕینی خۆراکەوە
گرنگترین شت لە قەبزیدا گۆڕینی خواردنە، واتە ئەو خواردنانەی کە زۆر وشکن و ریخۆڵە وشکدەکەنەوە پێویستە نەخورێن و ئەو خواردنانەش کە یارمەتیی کرداری هەرس دەدەن زیاتر بخورێن .
ئەو خواردنانەی کە بۆ قەبزی خراپن :
- برنج
- چا
- گوڵەبەرۆژە
- هەنار
- نان
- چۆرەک
- بسکیت بەشێوەیەکی، بەتایبەت گشتی ئەوانەی شیرینییان زۆر تێدایە
- نەستەلە و قاوە و کیندەر
- جبس
ئەو خواردنانەی بۆ قەبزی باشن: ئەو خواردنانەی رێژەیەکی باش ریشاڵیان تێدایە، وەک :
- سەوزەکان بەشێوەیەکی گشتی
- زۆربەی میوەکان، بەتایبەت: پرتەقاڵ، هەرمێ، سێو
- خواردنی شلەمەنی
- خواردنەوەی برێکی زۆر ئاو
29/09/2024