خامنەیی: بە هەموو هێزمانەوە پشتیوانی لە حیزبوڵا دەکەین

کەناڵ8 28/09/2024
عەلى خامنەیى، رێبەرى باڵای شۆڕشى کۆمارى ئیسلامى ئێران
عەلى خامنەیى، رێبەرى باڵای شۆڕشى کۆمارى ئیسلامى ئێران

عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران راگەیەندراوێکی لەبارەی رووداوەکانی لوبنان و بۆردوومانەکەی دوێنێ شەوی سەر بەیروت بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەهەموو هێزی خۆیانەوە پشتیوانیی لە حیزبوڵا دەکەن و چارەنووسی ئەم ناوچەیە لە دەستی هێزەکانی موقامە و حیزبوڵادایە و بە کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی سڤیل زیان بە بونیادی حیزبوڵا ناگات.

عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران ، ئیسرائیل لە "جەنگی تاوانکارانەی یەکساڵەی" خۆی لە غەززە وانەی وەرنەگرتووە و نەیتوانی لەوە تێبگات، کە کۆمەڵکوژکردنی ژنان و منداڵان و خەڵکی سڤیل ناتوانێت کاریگەریی لەسەر بونیاندی بەهێزی مقاومە هەبێت و لە پێی بخات.

رێبەری ئێران راشیگەیاندووە، ئێستا ئیسرائیل ئەو سیاسەتە لە لوبنان تاقیدەکاتەوە و دەبێت ئەوە بزانن، زۆر لەوە بچووکترن، کە زیان بە بونیادی بەهێزی حیزبوڵا بگەیەنن. هەموو هێزەکانی مقاومەی ناوچەکە پشتیوانی حیزبوڵان. چارەنووسی ئەم ناوچەیە لە دەستی هێزەکانی مقاومە و حیزبوڵادایە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە هەموو هێزی خۆیانەوە پشتیوانیی لە حیزبوڵا دەکەن و خەڵکی لوبنان ئەوەیان لە بیرنەچووە، کاتێک ئیسرائیل تاوەکو بەیروت پێشڕەویی کردبوو، حیزبوڵا ئەوانی دوورخستەوە و لوبنانی سەربڵندکرد. ئەمڕۆش دوژمن پەشیمان دەکاتەوە.

خامنەیی داواى لە موسڵمانانی جیهان کردووە، دژی هێرشەکانی ئیسرائیل هەڵوێستیان هەبێت و بە گوێرەی توانای خۆیان پشتیوانییان لێ بکەن.

کەناڵ8

28/09/2024