ئێمیل زۆلا.. چارەسەرکارێکی ئەدەبی بۆ گرفتە کۆمەڵایەتییەکانی فەڕەنسا

حەسەن فەلاح 54 خولەک پێش ئێستا

ئێمیل زۆلا، یەکێکە لە دیارترین ڕۆماننووسەکانی وڵاتی فەڕەنسا، لە ئاستی ڕەوتی ناچراڵیزمدا کاریگەرییەکی گەورەی دروستکردووە و پاڵنەر بووە بۆ گەشەسەندنی ئەدەبی وڵاتەکە.


ئێمیل زۆلا، هاوتای نووسینی ڕۆمان، شانۆنووس و ڕۆژنامەوان بووە، لە ناوەڕۆکی نووسینەکانیدا، وێنەدانەوەیەکی ڕاستەقینەی هەبووە بۆ کۆمەڵگەی فەڕەنسی و گوزارشتکردن لە کێشەکانیان.


پاش بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکان، کاریگەریی لەسەر ئەدەبی جیهانیش دروستکردووە، زۆرێک لە نووسەرەکان کاریگەر بوون بە گۆشەنیگا کۆمەڵایەتییەکانی لە ئەنجامدانی ڕیفۆڕم و چاکسازییدا.


پیشە ئەدەبییەکەی زۆلا شەستەکانی سەدەی نۆزدە دەستیپێکردووە، بەڵام بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1867 ڕۆمانێکی بڵاوبووەتەوە، پاشان لە دەیەی حەوتەمدا، دەستی داوەتە یەکێک لە گەورەترین پرۆژەکانی و زنجیرەیەک ڕۆمانی بە ناونیشانی "Les Rougon-Macquart" بڵاوکردووەتەوە، لە 20 ڕۆمان پێکهاتووە، کە لە ناوەڕۆکدا، کۆمەڵگەی فەڕەنسی دەخاتە بەر نەشتەر و ئەو هێزە ڕووندەکاتەوە کە بەهۆیەوە دروستبووە.


زۆلا ڕێکەوتی 28ی ئەیلوولی 1902 لە تەمەنی 62 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

حەسەن فەلاح

54 خولەک پێش ئێستا