ئاندرێ بریتۆن.. دامەزرێنەری ڕەوتی سوریاڵیزم

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاندرێ بریتۆن، یەکێکە لە دیارترین نووسەرانی فەڕەنسا و دامەزرێنەری ڕەوتی سوریاڵیزم، هاوکات ناوی لەگەڵ داداییەکاندا دێت و کەسایەتییەکی دیاری ئەم هونەرەیە.


ئاندرێ بریتۆن ڕێکەوتی 18ی شوباتی 1896 لەدایکبووە، ساڵی 1924 لە شاری پاریس ڕەوتی هونەریی سوریاڵیزمی داهێناوە، کە پێشووتر لە سایەی دادایزمدا ناوێکی ئاشنا و ناسراو بووە.


لە هەمان ساڵی دامەزراندنی سوریاڵیزم، مانیفێستۆی ڕەوتەکەی بڵاوکردووەتەوە و تەکنیکەکانی نووسین و دروستکردنی ئەم ڕەوتەی شیکردووەتەوە، کە تایبەتمەندی و جیاوازییەکانی نێوان خەون و ژیانی ڕاستەقینەی خستووەتە روو.


لەماوەی سییەکانی سەدەی ڕابردوو، ڕەوتی سوریاڵیزم بووە بە ڕەوتێکی سیاسی، بریتۆن و ئەندامانی دیکەی ڕەوتە ئەدەبی و هونەرییەکە، بوون بە بەشێک لە پارتی کۆمیۆنیستی، بەڵام هەر زوو لە ساڵی 1935 لە پارتەکە دوورخراونەتەوە.


پاش تێپەڕینی چەند ساڵێک، بریتۆن لە سایەی ئەرکێکی کولتووریی ڕووی لە وڵاتی مەکسیک کردووە و لەوێ چەندین کەسایەتیی دیاری جیهانیی بینیوە، لەوانە: لیۆن ترۆتسکی، دیەگۆ ریڤێرا و فریدا کاهلو، پاشان لە قۆناغی جەنگی جیهانیی دووەمدا، لەژێر سایە و دەسەڵاتی ڤیچی هەڵهاتووە و ڕووی لە ئەمریکا کردووە، ئەم وڵاتە بووە بە سەکۆیەکی گەورە و گرنگ بۆ بانگەشەکردنی هونەر و ئەدەبیاتی سوریاڵیزم و پایەکانی بەهێزتر کردووە بۆ دەرخستنی دیارترین کەسایەتییە هونەرییەکانی ئەم ڕەوتە.


لەماوەی ژیانی پیشەیی خۆیدا، بریتۆن توانیویەتی دەیان کتێبی گرنگ سەبارەت بە سوریاڵیزم و هونەر بنووسێت، لەوانە:

Nadja 1928

Anthology of Black Humor 1940

Surrealism and Painting 1928

The Lost Steps

بریتۆن ڕێکەوتی 28ی ئەیلوولی 1966 لە تەمەنی 70 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا