ئامڕازێکی ژیریی دەستکرد لێکۆڵینەوەی 81 ساڵ بە 30 کاتژمێر ئەنجامدەدات

وێنە: فرانس پرێس
وێنە: فرانس پرێس

پۆلیسی ناوچەی ئەڤۆن و سۆمەرسێت لە بەریتانیا ئامڕازێکی ژیریی دەستکرد تاقیدەکەنەوە کە توانای چارەسەرکردنی کەیسی لێکۆڵینەوەی تاوانکاریی هەیە و کاری 81 ساڵ بەدواداچوون تەنیا بە 30 کاتژمێر ئەجام دەدات.

ئامڕازەکە ناوی سۆزە، لە ئوسترالیا پەرەی پێدراوە و توانای شیکردنەوەی چەندین بەڵگەی هەیە لە یەک کاتدا، لەوانە گرتە ڤیدیۆییەکان، مامەڵە داراییەکان، ناوەڕۆکی سۆشیال میدیا و ئیمەیڵەکان، هەموو ئەمانە بەکاردەهێنێت بۆ چارەسەرکردنی کەیسە ساردەکان واتا ئەو کەیسە تاوانکاریانەی بۆ ماوەیەکی زۆرە بەکراوەیی ماوەتەوە و چارەسەر نەکراوە بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست.

دەستپێشخەرییەکە دەیەوێت چارەسەری کەمی رێژەی لێکۆڵەرەکان بکات لەناو هێزەکانی پۆلیسدا بەتایبەتیش ئەو ئەفسەرانەی کار لەسەر کەیسەکانی کوشتنی چارەسەرنەکراودەکەن.

گاڤین ستیڤنس سەرۆکی پۆلیسی ناوچەکە دەڵێت ئێمە گەشبینین سەبارەت بە تواناکانی ژیریی دەستکرد و دەزانین کە سوودی بۆمان دەبێت، بەلام ناتوانن جێگای لێکۆڵەرە مرۆییەکان بگرنەوە و ئەفسەرەکان وەک بەشێکی دانەبڕاو لە پرۆسەی بڕیاردان دەمێننەوە.