جۆ بایدن: جەنگی سەرتاسەری لە رۆژهەڵاتی ناوەراست روونادات

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا. فۆتۆ: AFP
جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا. فۆتۆ: AFP

سەرۆکی ئەمريکا رايگەياند، جەنگی سەرتاسەری لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا روونادات، بەڵام هێشتا زۆر شت ماوە لە ناوچەکەدا بيکەين.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمريکا لە کۆشکی سپی لە وەڵامی پرسیارێکدا، سەبارەت بە جەنگی فراوان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، بە رۆژنامەنووسانی وت، "پێموانییە شەڕێکی سەرتاسەری لە ناوچەکەدا رووبدات ئەوە پشتگوێ بخەن، بەڵام هێشتا زۆر شت ماوە بکرێت".

ئەم وەڵامەی بايدن لەکاتێکدايە، ئيسرائيل بير لە وەڵامدانەوەی هێرشە مووشەکييەکەی شەوی سێشەممەی ئێران دەکاتەوە کە زياتر لە 200 موشەکی ئاراستەی تەلئەڤيڤ کرد، هەروەها تاوەکو ئێستا بۆردوومانەکانی ئيسرائيل بۆسەر باشووری لوبنان بەردەوامە.

بایدن رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، ئەمریکا پشتیوانی لە هیچ هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران ناکات.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا داوا لە ئیسرائیل دەکات هێرش نەکاتە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئێران، بایدن بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: بە ئاشکرا باس لەو پرسە ناکەم.

هەروەها بايدن سەبارەت بەوەی بۆچی تاوەکو ئێستا لەگەڵ بنيامين نەتانياهوو سەرۆکوەزيرانی ئيسرائيل قسەينەکردووە وتی چونکە لە ئێستادا هيچ جموجوڵێک لە ئارادا نييە.