مێتا بە بڵاوکردنەوەی ئامڕازێکی نوێ رکابەریی کۆمپانیاکانی ژیریی دەستکرد دەکات

لۆگۆی کۆمپانیای مێتا
لۆگۆی کۆمپانیای مێتا

کۆمپانیای مێتای خاوەنی فەیسبوک و ئینستاگرام مۆدێلێکی نوێی ژیریی دەستکردی راگەیاند بەناوی موڤی جێن، کە دەتوانێت کلیپی ڤیدیۆ و دەنگی راستەقینە لەسەر بنەمای ئامۆژگارییەکانی بەکارهێنەر و بە پێدانی تێکست دروست بکات.

مێتا بانگەشەی ئەوەدەکات ئامڕازەکەیان دەتوانێت رکابەری تەکنەلۆجیا هاوشێوەکانی کۆمپانیا پێشەنگەکانی ژیریی دەستکرد وەک ئۆپن ئەی ئای و ئیلێڤن لابس بکات.

ئەو نموونانەی کە مێتا بڵاویکردونەتەوە بریتین لە ڤیدیۆی چەند ئاژەڵێک کە بەشداری چالاکییەکانی ناو ئاو دەکەن، هەروەها کلیپی کەسی کە وێنەی ڕاستەقینە دەکاتە ڤیدیۆ و بەپێدانی سیناریۆیەک وێنەکە دەستدەکات بە جوڵە، لەگەڵ ئەمانەشدا مۆڤی جێن توانای دروستکردنی دەنگ و ئیفێکتی دەنگی بۆ ڤیدیۆکانیش هەیە کە هەر ڤیدیۆیەک تاوەکو درێژی 16 چرکە و تراکی دەنگیش تا ٤٥ چرکە.

ئەم راگەیاندنە لە کاتێکدایە کە گفتوگۆی بەردەوام لە هۆلیووددا هەیە سەبارەت بە توانا و ئاڵنگارییەکانی ژیریی دەستکردی بەرهەمهێن لە فیلمسازیدا، بە تایبەتیش دوای ئەوەی ئۆپن ئەی ئای لە سەرەتای ئەمساڵدا ئامرازی دروستکردنی ڤیدیۆی تایبەتی خۆی بەناوی سۆرا نمایش کرد.

https://www.youtube.com/watch?v=FHSSx4dUs7E