وەزیری خوێندنی باڵا بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی واژۆکرد

باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان
باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، فەرمانی بە گرێبەستکردنی چوار هەزار و 104 مامۆستای وانەبێژی واژۆکرد.

بە گوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بڕیاردراوە، چوار هەزار و 104 وانەبێژی میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی بە شێوەی گرێبەست دابمەزرێن.

لە نووسراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بڕیارە لە رێکەوتی دەستبەکاربوونی وانەبێژەکان وەک مامۆستای گرێبەست جێبەجێدەکرێت.

نووسراوی بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی سەر بە میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان: