کۆمپانیای یوبیسۆفت وەڵامی دەنگۆی فرۆشتنی دەداتەوە

کۆمپانیای یوبیسۆفتی دروستکەری یارییە ئەلیکترۆنییەکان، لە وەڵامی دەنگۆی کرینی کۆمپانیاکەیان لەلایەن کۆمپانیای گەورەی چینیی تێنسێنتە رایگەیاند،  پێداچوونەوە بە بژاردەکانی هەنگاوی داهاتوی کۆمپانیاکە دەکات، رەتیکردەوە زانیاری زیاتر بدات لەسەر کرین و فرۆشتنی کۆمپانیاکە.

هەفتەی رابردوو، ئاژانسی بلومبێرگ راپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە دەڵێت کۆمپانیای تێنسێنتی چینی، لەگەڵ دامەزرێنەری یوبیسۆفت دەیانەوێت بەهای یوبیسۆفت زیادبکەن. دوای ئەم راپۆرتە راستەوخۆ یوبیسۆفت رایگەیاند، ئامادە نییە هیچ زانیارییەک لەو بارەیەوە بدات و ئەگەر پێویستبکات خۆیان بازار ئاگادار دەکەنەوە.

کۆمپانیاکە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی دروستکەری یارییە ئەلکترۆنییەکان، لە ساڵی رابردووە توشی کیشەبووە و نیوەی بەهای بازاری پشکەکانی لەدەستداوە.دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی کرینی یوبیستۆفت لەلایەن تێنسێنتەوە، راستەوخۆ پشکەکانی کۆمپانیای یوبیسۆفت سەرەتا بەرێژەی 8% بەرزبوونەوە بەڵام دواتر بەرێژەی 1.8% دابەزین.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، یوبیسۆت بەکاتێکی سەختدا دەروات، بەهۆی ئەوەی لەدوای بڵاوکردنەوەی یاریی Star Wars Outlaws رووبەرووی رەخنەی زۆربوەوە و لە ئاست چاوەروانیەکاندا نەبووە. لەپاش ئەمەش کۆمپانیاکە بریاری دواخستنی بڵاوکردنەوەی Assassin's Creed Shadows بۆ 12ی شوباتی ساڵی 2025.