جیوسێپ ڤێردی.. ئۆپێرایەک بۆ شانۆی شکسپیر
جیوسێپ فۆرچونینۆ فرانچێسکۆ ڤێردی، ناسراو بە جیوسێپ ڤێردی، یەکێکە لە دیارترین موزیکدانەرانی ئیتاڵیا و جیهان، کە زیاتر لە جیهانی ئۆپێرادا ناوبانگێکی گەورەی هەیە، ڕێکەوتی 10ی تشرینی یەکەمی 1813 لەدایکبووە.
لە خێزانێکی ئاسایی کۆمەڵگەی سەدەی نۆزدەیەمی ئیتاڵیا لەدایکبووە، هەر لە منداڵییەوە، لەسەر دەستی ئەنتۆنیۆ بارێزی ئاشنای موزیک بووە و شارەزایی پەیداکردووە.

ئێستا لە جیهاندا، هیچ خانەیەکی ئۆپێرا نادۆزیتەوە کارێکی ڤێردی پێشکەش نەکردبێت، ئەمەش لەکاتێکدایە، ڤێردی خۆشەویستییەکی زۆری بۆ شانۆییەکانی شکسپیر هەبووە، ئەمە وای کردووە بەراوردیان بکەن بە یەکتری و لە ئاستی موزیکدا هەمیشە پێکەوە ناویان دەهێنرێت.
ساڵی 1839، یەکەم ئۆپێرای ڤێردی بە ناونیشانی "Oberto" پێشکەشکراوە و زۆرینە پێشوازییەکی باشیان لێکردووە، کە پاڵنەر بووە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستە موزیکییەکانی، بەڵام پاش ماوەیەکی کەم لەم سەرکەوتنە، هاوسەر و منداڵەکانی کۆچی دواییان کردووە و ئەمە وای کرد ژیانی ڤێردی ئاڕاستەیەکی جیاواز بگرێتە بەر.

لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، ڤێردی توانیویەتی بەنزیکەی 30 ئۆپێرا دابنێت، لە دیارترینیان:
La traviata
Rigoletto
Aida
Nabucco
ڤێردی لە تەمەنی 60 ساڵیدا یەکەم چوارینەی ژێداری داناوە، کارەکەی لە سایەی وەستانی داڕشتنەوەی ئۆپێرای "Aida" بووە.
ڕێکەوتی کانوونی دووەمی 1901، تووشی جەڵتە بووە و پاش تێپەڕینی چەند ڕۆژێکی کەم، لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و لە شاری میلان نێژراوە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا