ئۆتۆمبێلێک لە سنووری سۆران کەوتە ناو رووبار و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا
گەرمیان مەحمود 10/10/2024
لەسەر رێگەی سۆران – چۆمان ئۆتۆمبێلێک کەوتە ناو رووبار و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا.
بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک لە رێگەی هاملتۆن بەهۆی رووداوێکەوە کەوتووەتەوە رووبار لە نزیک رێکخراوی نەوەکانی ئەیلول.
هاوکات، پەیامنێری کەناڵ8 رایگەیاند، بەهۆی رووداوەکەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەناوی یوسف رەسوڵ، کە کارمەندی ئاسایشی هەولێرە گیانیلەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کارمەندەی ئاسایش لەدایکووبی ساڵی 1991ـە و خێزاندارە.
گەرمیان مەحمود
10/10/2024