ئۆرسن وێڵس.. خاوەنی داستانی سینەمایەکی تەواونەکراو
ئۆرسن وێڵس، یەکێک بوو لە بەناوبانگترین دەرهێنەرە سینەماییەکانی ئەمریکا و جیهان، لە قۆناغی کلاسیکی بێدەنگ و سەردەمی زێڕینی هۆڵیوود، بەشدارییەکی گەورەی کردووە لە بەرهەمهێنانی مەزنترین فیلمەکان.
لە دەرهێنەرە سەرەتاییەکانی سینەمایە
ئۆرسن وێڵس ڕێکەوتی شەشی ئایاری 1915 لە ئەمریکا لەدایکبووە، لەگەڵ گەورەبوونیدا خولیایەکی زۆری بۆ سینەما دروستبووە، وەکو ئەکتەر، نووسەر، بەرهەمهێنەر و دەرهێنەر کاری کردووە، هاوکات لە ئاستی ڕادیۆ و شانۆشدا جێدەستی دیارە.
بەگوێرەی ڕەخنەی ڕەخنەگرانی سینەما، وێڵس لە ڕیزی باشترین و مەزنترین ئەو دەرهێنەرانەیە کە لە سەرەتای دروستبوونی سینەماوە تاوەکو ئێستا سەریانهەڵداوە.

کارکردنی لە بوارە جیاوازەکاندا وای کردووە دوو جار ئەستێرەی ڕێڕەوی ناوبانگی هۆڵیوودی پێببەخشرێت، یەکەمیان لە ئاستی ڕادیۆ و دووەمیان لە ئاستی بەرهەمهێنانی فیلم.
ئۆسکارەکەی داوە بە سینەماتۆگرافەرێک
ئۆرسن وێڵس خاوەنی تاقە ئۆسکارێک بووە بۆ فیلمی "Citizen Kane" کە یەکێکە لە مەزنترین فیلمەکانی سینەما و لە تەمەنی 25 ساڵیدا دەرهێنانی بۆ کردووە، لەکاتی بردنەوەی خەڵاتەکەدا، سەرقاڵی دەرهێنان بووە بۆ فیلمێک کە نەیتوانی هەرگیز تەواوی بکات، لەمیانی تۆمارکردنی دیمەنەکاندا بەو هۆکارەی هیچ پارەیەکی نەبووە بیدات بە سینەماتۆگرافەرەکەی، ئۆسکارەکەی پێشکەش کردووە لەبری پارە.

خاوەنی چەند فیلم بووە؟
لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، توانیویەتی 13 فیلمی درێژ تەواو بکات، بەڵام ڕێکەوتی 10ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1985 پاش ئەوەی کۆچی دوایی دەکات، زیاتر لە 15 فیلمی تەواونەکراوی جێهێشتووە.
1 کاتژمێر پێش ئێستا