یاریی "رێد دێد ریدەمپشن" بۆ کۆمپیوتەر بەردەستدەبێت
دوای چەندین ساڵ لە چاوەروانی دواجار کۆمپانیای رۆکستار بریاریدا، یاریی ئەلیکترۆنی Red Dead Redemption: Undead Nightmare بۆ کۆمپیوتەر بەردەستبخات و ترەیلەرێکی نوێی یارییەکەشی بڵاوکردەوە.
کۆمپانیای رۆکستار رایگەیاندووە، دوای ماوەیەکی زۆرلە بڵاوکردنەوەی یارییەکە لەسەر ئامێرەکانی نێنتێندۆ سویچ و پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس، بریاریاندا لە 29ی تشرینی یەکەمی 2024، یارییەکە بۆ کۆمپیەتەریش بڵاوبکەنەوە و گەیمەران دەتوانن چێژ لە ئەزمونی یاریکردنی جۆن مارستۆن وەربگرن بە وردەکارییەکی سەرنجڕاکێشەوە، لەگەڵ چەندین نوێکردنەوەی تایبەت بە کۆمپیوتەر.
ئەم وەشانە نوێیەی یارییەکە بەڵێنی باشترین روونی 4K و باشترین تایبەتمەندی گرافیکی پێشکەوتوو دەدات کە یارمەتی باشترکردنی دیمەنەکانی یارییەکە دەدەن.
رۆکستار ترەیلەری نوێی یاریەکەی تایبەت بە کۆمپیەتەرەکان بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەم نزیکانە رێکاری داواکاری پێشوەختە بڵاودەکرێتەوە و دەتوانن لە فرۆشگای رۆکستار، ستێم، یان فرۆشگای یارییەکانی ئێپک یارییەکە بکڕن.
10/10/2024