فیلمی نوێی خوێنمژەکەی سەیڵم پێشوازییەکی زۆری لێ ناکرێت

فیلمە نوێیەکەی گاری داوبەرمان، لەلایەن رەخنەگرانی سینەماوە پێشوازییەکی زۆری لێناکرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە، ڤێرژنە نوێیەکە، بەراوردی فیلمە کۆنەکانی چیرۆکی خوێنمژەکەی سەیڵم دەکرێت.

بە بۆچوونی وێندی ئید، رەخنەگری سینەمایی لە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی؛ ئەوانەی کە دەیانەوێت چێژێکی زیاتر لە چیرۆکی خانووەکەی سەیڵم ببینن، نائومێد دەبن.

جەخت لەوەش دەکاتەوە، "گرێچنی سەرەکیی چیرۆکە بنەڕەتییەکەی خانووەکەی سەیڵم لەم فیلمەدا ون بووە"، ئەمەش وای کردووە بەراورد بە ڤێرژنە کۆنەکان خراپتر دەربکەوێت و چێژێکی زیاتر نەدات بە هەوادارانی فیلمی خوێنمژەکان.