بافڵ جەلال تاڵەبانی: پرۆژەی 2030ـمان بۆ کوردستان هەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەكاتی وتاردان لە كەرنەڤاڵی یەكێتی لە هەولێر
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەكاتی وتاردان لە كەرنەڤاڵی یەكێتی لە هەولێر

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دوایین کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی حیزبەکەی لە هەولێر رایگەیاند، پرۆژەیەکیان بەناوی 2030 هەیە بۆ کوردستان و لە چەند رۆژی داهاتوودا ناوەڕۆکەکەی بۆ هاونیشتمانییان بڵاودەکەنەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گوتی، "پێویستە حکومەت شەفاف بێت"، حکومەتیشى بەوە تۆمەتبار کرد داهاتى نەوت دەدزێت و گوتى "من ناهێڵم گازەکە بدزن".

ئاماژەی بەوەشكرد، سیاسەتى نەوت و گاز و سیستمی دادوەریی لە هەرێمی کوردستان پێویستی بە ریفۆرم هەیە، ئەوەی هەمانە دادگا نییە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا باسی لەوەكرد، ئەو ستەمەی کەمینەیەک لە حیزبێکدا دەیکات، کۆتایی پێدەهێنن.