کۆمپانیای ئەدۆبی ئامڕازێکی دروستکردنی ڤیدیۆی بڵاوکردەوە

کۆمپانیای ئەدۆبی نوێترین ئامڕازی ژیریی دەستکردی خۆی بەناوی Firefly نمایشکرد، کە توانای دروستکردنی ڤیدیۆی لە تێکستێکی نوسراوەوە هەیە. ئەم پەرەپێدانەی ئەدۆبی شانبەشانی کۆمپانیاکانی دیکەی وەک ئۆپن ئەی ئای، رەنەوەی، گوگڵ و مێتا دێت، کە لە هەوڵدان بۆ پەرەپێدانی ژیریی دەستکرد، لە بەرهەمهێنانی ڤیدیۆدا.

ئامڕازەکە ئێستا وەک بێتا دەتواندرێت لەسەر پڕۆگرامی دروستکردنی وێنەی فایەرفڵای، لەگەڵ پڕۆگرامەکانی دیکەی ئەدۆبی، وەک پریمیەر پڕۆ بەکاربێت، بەکارهێنەر تێکستێک دەنوسێت و باسی ئەو شتە دەکات کە دەیەوێت ژیریی دەستکردەکە بیکاتە ڤیدیۆ، یاخود دەتوانێت وێنەیەک وەک نمونە بداتە پڕۆگرامەکە و ئەویش بیکاتە ڤیدیۆ.

ئەدۆبی دەڵێت، ئێمە بەوە خۆمان جیاکردووەتەوە کە ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی مۆدێلەکەمان راهێنانی  لەسەری کردووە، هەمویان رێگەپێدراون و مافی خاوەندارێتییان هەیە و بە شێوەیەک دیزاین کراوە، لەرووی بازرگانییەوە سەلامەت بێت.