سوپای دەریایی ئەمریکا بە رۆبۆتی زیرەک کەشتییەکانی دەپشکنێت
سوپای ئەمریکا رایگەیاندووە، هێزە دەریاییەکانیان هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای گێکۆ رۆبۆتیکس دەکەن، بۆ بەکارهێنانی رۆبۆت و ژیریی دەستکرد بە مەبەستی باشترکردنی چاککردنەوە و ئامادەیی کەشتیەکانیان. رۆبۆتەکان لەسەر رووکاری کەشتییەکە و بە دیوارەکانیشدا دەگەڕێن، لەرێگای سکانەری پێشکەوتوو و ژیریی دەستکردەوە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی کەشتییەکە دەکەن، کە پێشتر دەبوو کارەکان مرۆڤ بیکات. رێژەی ئەو خاڵانی کە رۆبۆتەکە دەیپشکنێت لە یەککاتدا 4.2 ملیۆنەم لەکاتێکدا رێگا تەقلیدییەکانی دیکە دەیانتوانی تەنها 100 خاڵ بپشکنن.
جەیک لۆساریان، هاوبەشی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گێکۆ رۆبۆتیک، دەڵێت، ئامانجی ئەم دەستپێشخەرییە کەمکردنەوەی کاتی پشکنین و دواکەوتنی چاککردنەوەی کەشتی و ژێردەریاییەکانە و پاراستنی سەلامەتی سەربازەکانیشە. کۆمپانیاکە لە ساڵی 2023وە، هاوبەشی لەگەڵ هێزە دەرییایەکانی ئەمریکا پێکهێناوە، بەوهۆیەشەوە بەڕێژەی ٪400 بەکارهێنانی رۆبۆتەکانی زیادیانکردووە، دەشڵێن کە پلانیان هەیە خزمەتگوزارییەکەیان فراوانتربکەن و بتوانن کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانیش بپشکنن
16/10/2024