داهێنانێکی نوێ وزەی پێویست بۆ پەرەپێدانی ژیریی دەستکرد کەمدەکاتەوە
ئەندازیارانی کۆمپانیای "بیت ئێنێرجی ئەی ئای"، شێوازێکی پێشکەوتوویان پەرەپێداوە بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزە لە دروستکردن و راهێنانپێکردنی ژیریی دەستکرد بەڕێژەیەک تاوەکو 95% وزەی کارکردوو کەم دەکاتەوە.
توێژینەوەکە باس لە زیادبوونی داواکاری و خواست لەسەر وزە دەکات، کە پەیوەندی بە بەرەوپێشبردنی تەکنەلۆجیای ژیریی دەستکردەوە هەیە، بە نموونە، کۆمپانیای OpenAI بۆ ChatGPT رۆژانە نزیکەی 564 مێگاوات بۆ کاتژمێر کارەبا بەکاردەهێنێت، ئەمەش بڕە کارەبای پێویستی 18 هەزار ماڵە. زیادبوونی بەکارهێنانی وزە لە دروستکردنی ژیریی دەستکردا نیگەرانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە، بەجۆرێک پێشی "بیتکۆین ماینینگ" یاخود کانگاکردنی بیتکۆینی داوەتەوە، کە ساڵانە بڕەکەی دەگاتە 160 تێراوات.
پڕؤگرامەکانی ژیریی دەستکرد، چەندین هاوکێشەی بیرکاری ئاڵۆز بەکاردەهێنن لەکاتی کارکردنیان، بەجۆرێک کە ئەنجامەکانی زۆر وردە بەڵام پێویستی بە وزەیەکی زۆرە بۆ کارکردن، تیمەکە توانیویانە لەرێگای تەکنیکێکی نوێ و چەند هاردوێرێکەوە، وا لە ژیرییە دەستکردەکە بکەن کە هاوکێشەی سادەتر بەکاربهێنن و هەمان ئەنجامی راستیش بەدەست بهێنن، ئەمەش بڕە وزەیەکی زۆر دەگەڕێنێتەوە و دەکرێت ببێتە چارەسەرێکی سەرەکی بۆ کێشەی زۆر بەکارهێنانی وزە.
16/10/2024