چەوریی سەر جگەر چییە و هۆکارەکانی چین؟
پێشەوا جەلال 20/10/2024
د. زرار حسێن، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو
چەوریی سەر جگەر کۆبوونەوەی چەوریی سیانی و چەورییەکانی دیکەیە لەسەر جگەر بەشێوەیەکی زیاد لە پێویست، بەجۆرێک لە 25% بۆ 35%ـی جگەرەکە لە چەوری پێکدێت.
هۆکارەکان :
• قەڵەوی
• نەخۆشیی شەکرە
• بەرزی چەوریی سیانی
• خواردنەوەی کحول
• ئەو نەخۆشییانەی پەیوەستن بە کۆکردنەوەی گلایکۆجین
• بەدخۆراکی
نیشانەکان :
- لەزۆربەی کەسدا بێ نیشانەیە
- بێتاقەتی
- لاوازیی جەستە
- نارەحەتی لە بەشی سەرەوەی سک
- ئەگەر گرفتەکە توند بوو و چارەسەرنەکرا ئەوە کەسەکە تووشی زەردوویی و ئاوسانی سک دەبێت
پێشەوا جەلال
20/10/2024