باراك ئۆباما بە وتنەوەی راپێکی ئیمنێم پشگری لە کامالا هاریس دەکات

لە هەڵمەت و گردبونەوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا لە ویلایەتی میشیگان، باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەمریکا وەک پشگیرییەک لە کامالا هاریس گۆرانییەکی راپەری ئەمریکی ئیمینێم بە ناوی 'Lose Yourself' دەڵێتەوە. 

لە میانی بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا، لە 22ی ئۆکتۆبەر لە ویلایەتی میشیگان، پاش ئەوەی لەلایەن خودی ئیمنێمەوە (باراک ئۆباما) بانگێشتی شوێنی وتاردانەکە کرا.

پاش چەند وتەیەک (ئۆباما) بەشێکی لە گۆرانی 'Lose Yourself'ی پێشکەش بە ئامادەبووانی هەڵمەتەکە کرد. ئەمەش بووە هۆی خرۆشانی ئامادەبوانی نێو هۆڵی بانگەشەکە و پێکەوە راپەکەیان دەوتەوە.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی رابردوودا، ئیمنێم وەک یەکێک لە دیارترین راپەرانی ئەمریکا بە فەرمی پشتگیری بۆ کامالا هاریس دەربڕیوە، لە میانی ئەم هەڵمەتەشدا بە هاوشانی باراک ئۆباما، پشتیوانی خۆی دووپاتکردەوە و بە ئامادەبوانی وت: "تکایە هانی هەمووان دەدەم دەنگ بدەن، تکایە".