ئامڕازێکی زیرەکی نوێ کۆنترۆڵی کۆمپیوتەر دەکات
کۆمپانیای ئەنترۆپیک، کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی پڕۆگرامەکانی ژیریی دەستکردە، بەم دواییانە توانیویەتی ئامڕازێکی نوێ پەرەپێبدات بەناوی "Computer Use" یاخود بەکارهێنانی کۆمپیوتەر، کە رێگا بە مۆدێلی ژیریی دەستکردی کڵاد دەدات کۆنتڕۆڵی ماوسی بەکارهێنەرێکی کۆمپیوتەر بکات و ئەرکە سەرەتاییەکان لەسەر ئامێرێکی کۆمپیوتەر ئەنجامبدات.
ئامڕازەکە لەڕێگای مۆدێلی سۆنێتی 3.5ەوە بەردەستە، وادەکات بەکارهێنەران فەرمان بدەنە ژیرییە دەستکردەکە بۆ ئەوەی کلیک لەسەر ئایکۆنێک بکات و تێکستیش بنوسێت. ئەمەش بە وێنەگرتنی روونمای کۆمپیوتەرەکە و لێکدانەوەی چۆنیەتی جوڵاندنی ماوسەکە.
سەرەڕای ئەوەی کە هێشتا لە تاقیکردنەوە سەرەتاییەکانیەتی بەڵام ئامڕازەکە چەند گرفتێکی توشبووە، لەوەی کە ناتوانێت ئەرکەکانی وەکو راکێشانی فایلێک لە جێیەکەوە بۆ جێیەکی دیکە ئەنجامبدات. ئامانجی ئەنترۆپیک لە دروستکردنی ئەم تەکنەلۆجیایە بۆ بە ئۆتۆماتیکیکردنی ئەرکە رۆتینییەکانی ئۆفیسە، هەرچەندە ئەمەش نیگەرانییەکان سەبارەت بە لەدەستدانی کار و جێگرتنەوەی مرۆڤ لەلایەن ژیریی دەستکردەوە دروستدەکات.
25/10/2024