فیل لێش گیتارژەنە ناوازەکەی گرووپی "Grateful Dead" کۆچی دواییکرد

گیتارژەن فیل لێش، یەکێک لە دامەزرێنەرانی گرووپی رۆکی ئەمریکی "Grateful Dead" ، رۆژی هەینی لە تەمەنی 84 ساڵییدا کۆچی دوایی کرد، بەپێی راگەیاندراوێک کە لە هەژماری فەرمی پلاتفۆرمی ئینستاگرام بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرای دەکەن کە "فیل لێش" لە نێو خێزان و بەهاودەمی خۆشەویستەکەی بە ئارامی کۆچیدوایی کردووە.

فیل لێش لە 15ی ئازاری ساڵی 1940 لە ئەمریکا لەدایکبووە، بەشێوەیەکی گشتی رۆڵ و کاریگەری ئەم گیتارژەنە، لە نێو گروپی "Grateful Dead" دەردەکەوێت و بەرز دەنرخێنرێت، چونکە یەکێک بوون لەو گرووپە پێشەنگە دژە باوە کولتورییانەی لە ماوەی ساڵانی شەستەکاندا لە ئەمریکا سەریان هەڵدا، سەرەڕای ئەوە بە ژەنینی سۆڵۆی گیتارەکانی خۆی لە تیپەکەدا جیاکردەوە و ناسنامەیەکی دیکەی بەخۆی بەخشی، چونکە ئامێری گیتاری هێنایە پێشەوە، کە لەو سەردەمەدا تارادەیەکی زۆر رۆڵی لاوەکی لە نێو گروپەکاندا هەبوو.

"Grateful Dead" گروپە دڵخوازەکەی "فیل لێش"

لە شاری سانفرانسیسکۆ دامەزراوە و بە دیاریکراوی جێری گارسیا، ئەندامانی گروپەکە بریتی بوون لە: بۆب وێر، بیل کرۆتزمان، رۆن مەکێرنان و فیل لێش پێکهاتووە و تێکەڵەیەک لە موزیکی رۆک و بلوگراس و فۆلکلۆریان پێشکەش دەکرد، بە هۆکاری کۆنسێرتە بەردەوامەکانیان ناوبانگێکی گەورەیان لە ئەمریکا و تەواوی جیهاندا بەدەستهێناوە. بەرادەیەک جەماوەرێکی تایبەت بەخۆیان هەبوو، کە ناویان لە خۆیان نابوو "Deadheads" ، ئەم جەماوەرە تایبەتە بەشداریان لە گەشتەکانی گرووپەکە دەکرد لە سەرانسەری ئەمریکا، تەنانەت درێغییان نەدەکرد لە بڕینی گەشتکردنی هەزاران کیلۆمەتر بۆ بینینی کۆنسێرتەکانی "Grateful Dead"، هەر ئەمە یەکێک بوو لە هۆکارەکانی سەرکەوتنە یەک لەدوای یەکەکانی ئەم گروپە، لەهەمان کاتدا بە یەکەم گرووپی رۆکی ڕۆژئاوایی دادەنرێت، کە لەبەردەم هەرەمەکانی میسردا کۆنسێرتیان ئەنجامداوە.

لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی رابردوودا، گەرچی زۆرێک لە تیپەکانی کالیفۆرنیا لەبیرکرابوون، بەڵام گروپی "Grateful Dead" هەر بەردەوام بوو لەکارکردن، چونکە جەماوەرێکی تایبەت بەخۆی هەبوو، کە هەرگیز دەستبەرداری گروپە دڵخوازەکەیان نەدەبوون. لە ساڵی 1987دا، گرووپەکە بە گۆرانی Touch Of Grey گەڕانەوەیەکی زۆر بەرچاوی بۆ ریزەکانی سەرەوەی چارتەکانی گوێگرانی گۆرانییەکان بەدەستهێنا. بەڵام دواجار بەهەندێک هۆکاری نادیار ئەم گروپە لەساڵی 1995 هەڵوەشاندنەوە و کۆتایهێنانیان بە گروپەکە راگەیاند، بەڵام فیل لێش هەر بەردەوام بوو، لە کولتووری موزیکژەنینی بۆنە خێزانییەکانی Grateful Dead، لەگەڵ پڕۆژەیەکی لاوەکی فیل لێش و هاوڕێکانی، کە بە ژەندنەوە موزیک و رێپرتوارەکانیان رێزیان لە مردووەکان دەگرت، لە هەمانکاتدا شوێنێکی موزیکی بە ناوی تێراپین کرۆسڕۆدز بەڕێوەدەبرد.


لە ساڵی 2009 تاوەکو 2014 لە شاری فورسەر شانبەشانی هاوڕێی پێشووی تیپی گروپەکەی Grateful Dead بۆب وێر کۆنسێرتی پێکەوەییان ئەنجامدەدا.
لە ساڵی 2014دا رێژەی گەشتەکانی کەمکردەوە، بەڵام تا سەرەتای ساڵی 2024 لەگەڵ گروپی خێزانی لێش، فیل، کۆری، هایدی و جۆزێف لێش بەردەوام بوو لە ئاهەنگگێڕان.
دواجار لە 25ی تشرینی یەلەمی 2024 لە نێو کەسە نزیک و خۆشەویستانی بە یەکجاری ماڵئاوایی کرد، هەزاران بەرهەمی لە یادنەکراوی لە پاشخۆی بۆ کەلەپووری موزیکی و گروپەکەی Grateful Dead بەجێهێشت.