لە کەرکوک تۆمەتبارێک تەقەی لە پۆلیس کرد و دەستگیرکرا
نەبەز میقداد 28/10/2024
لە کەرکوک تۆمەتبارێک رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەوە و دەستگیرکرا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کەناڵ8 لە سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی ئازادیی کەرکوکەوە دەستیکەوتووە، تۆمەتبارەکە لەژێر کاریگەریی ماددە کحولییەکان بووە و کاتێک هێزەکانی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تاوان ویستویانە دەستگیر بکەن رووبەڕوویان بووەتەوە.
ئەو کەسەی رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەتەوە، وەک سەرچاوەکە دەڵێت، دەمانچەیەکی تورکی پێبووە، بەڵام بەبێ ئەوەی زیان بە کەس بگەیەنێت، لەلایەن پۆلیسەوە بە برینداری دەستگیرکراوە.
نەبەز میقداد
28/10/2024