کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری بارانبارین هەیە

شەقامێکى شارى سلێمانى لەکاتى بارانباریندا. فۆتۆ: حەمە سوور
شەقامێکى شارى سلێمانى لەکاتى بارانباریندا. فۆتۆ: حەمە سوور

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەری بارانبارین لە بەشێک لە ناوچەکان هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی هەینی، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، ئەگەری کەمێک نمەبارانی کەم هەیە لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئێوارەى رۆژى شەممە لە ئەنجامى یەکگرتنى دوو نزمەپاڵەپەستۆ، هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرىی شەپۆلێکى بارانبارین، زۆرترین رێژەى بارانبارینى پێشبینیکراو لە ماوەى ئەم شەپۆلە دەکەوێتە رۆژى یەکشەممە، لەگەڵ بارانبارین هەورە تریشقە سەرجەم ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە و پلەکانى گەرما دوو بۆ پێنج پلە نزم دەبنەوە و خێرایی با زیاد دەکات و دەگاتە سەرووى 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ۆژى دووشەممە  کاریگەریى ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکەمان دەمێنیتەوە رۆژى سێشەممە کۆتاىی دێت.