جەنەوا لە یاریگەی لویجی فێراریس میوانداریی فیۆرێنتینا دەکات

ئەمشەو کاتژمێر 8:30 بەکاتی هەرێمی کوردستان، یانەی جەنەوا لە یاریگەی لویجی فێراریس میوانداریی فیۆرێنتینا دەکات.

جەنەوا یانەیەکی زۆر خراپە و کوالیتی یانەکە ەبجۆرێک خراپە ساڵ دوای ساڵ جێگەیان پلەکانی خوارووی ریزبەندییە، ئێستاش کۆتا پلەی ریزبەندیی دەبیندرێت.

جەنەوا لە کۆی 12 یاریی کە لە وەرزی نوێ ئەنجامیداوە، تەنای دوو بردنەوەی بەدەستهێناوە، لە شکستەکانیشی یاریی وا هەبووە پێنج گۆڵی لێکراوە، بۆیە لە رووی بەرگریی و هێرشبەرییەوە لاوازە و یارییەکە بۆ فیۆرێنتینا ئاسان دەبێت.

فیۆرێنتیناس بووەتە سوپرایزی ئەم وەرزە، یانەکە لە کۆی 13 یاریی لە سەرجەم خول و پالەوانێتییەکان، تەنیا شکستێکی هەیە، لە دوای یوڤێنتوس لە پلەی پێنجەمی ریزبەندییش دەبیندرێت.

فیۆرێنتینا و جەنەوا لە مێژوویاندا 35 جار رووبەڕووبونەتەوە و 13 بردنەوە لە بەرژەونەدی فیۆرێنتینا بووە و جەنەواش تەنیا پێنج بردنەوەی بەدەستهێناوە.