ناوبینیی قوڕگ و لووت و گوێ کەی و بۆ کێ دەکرێت؟
پێشەوا جەلال 02/11/2024

لەم حاڵەتانەدا ناوبین (نازوور) بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی قوڕگ و لووت و گوێ بەکاردەهێنرێت :
- بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی قوڕگ
- پشکنینی دەنگەژێکان و دیاریکردنی بوونی هەر بارێکی ناڕێک تیایاندا، یان پەکەوتنی دەنگە ژێیەکان
- بوونی گرێ لە قوڕگدا
- پشکنین و بینینی ئاڵووەکان (لەوزەتێن)
- خواریی کۆڵەکەی لووت
- بوونی گۆشتی زیادە
- بوونی گۆشتی زیادەی پشتی لووت لە منداڵاندا
- دەسنیشانکردنی هەر نەخۆشیەک لە گوێچکەی دەرەوەدا
- پشکنینی پەردەی گوێ
- دەستنیشانکردنی نەخۆشی لە گوێی ناوەڕاستدا
- هەوکردنی درێژخایەنی گوێ
- بوونی گرێ لە گوێدا
د. هەردی سیروان محەمەد گوڵە، پسپۆڕی نەشتەرگەریی قوڕگ و لووت و گوێ
پێشەوا جەلال
02/11/2024