10 سوودی خوێندنەوە بۆ منداڵان

خوێندنەوە سوودی هەیە بۆ منداڵان
خوێندنەوە سوودی هەیە بۆ منداڵان

گرنگە دایکوباوکان لە قۆناغێکی زووەوە منداڵەکانیان فێری خوێندنەوە بکەن، چونکە خوێندنەوە جگە لە فێربوون، کاریگەریی ئەرێنی دەبێت لەسەر گەشەی دەروونیی منداڵان؛ بەشێک لە سوودەکانی خوێندنەوە:

  1. وەرزش بە مێشکی منداڵ دەکات و زاخاوی دەدات: ئەمەش زۆرترین یارمەتی خانەکانی مێشک دەدات و پەیوەندیی نێوانیان زیاددەکات
  2. بیر و هزر و بۆچوونەکانی منداڵ زۆرگەشەپێدەکات و ئەگەری سەرکەوتنی لە ژیانیدا زیاددەکات
  3. زۆرترین چێژ دەبەخشێتە منداڵ بەتایبەت دوای راهاتن لەسەری
  4. ئاست و توانای زانستی و ئەکادیمیی منداڵ زۆر بەرزدەکاتەوە و لە قوتابخانە و وانەکانی سەرکەتوودەبێت
  5. یارمەتیی خەوی ئارام و قوڵی منداڵ دەدات و بەمەش بەرگریی لەشی بەهێزدەبێت
  6. دەربڕین ولایەنی زمانەوانی بەرەوپێشدەبات.
  7. کەسایەتیی بەهێز بۆ منداڵ بنیاددەنێت وتوانای چارەسەری کێشەکانی دەبێت
  8. چڕبوونەوە و ڕۆچوون و هۆشیاریی منداڵ دەگەیەنێتە ئاستێکی بەر.
  9. تێگەیشتن وشارەزایی لە ژینگە، دەوروبەر، کەسایەتی، شوێن و رووداوی جیهانی زیاددەکات
  10. دەکرێت منداڵ لە سکی دایکەوە فێری خوێندنەوە بکرێت ودواتر بەتەواوی رابهێنرێت لەسەری، وەک لە وڵاتە پێشکەوتووەکان دەبینرێت

د. محەمەد حەسەن

پسپۆڕ لە نەخۆشییەکانی منداڵان