کامیل پیسارۆ.. گەورە شێوەکاری پاریس و ئیمپرێشیۆنیستەکان
کامیل پیسارۆ، یەکێکە لە دیارترین هونەرمەندە شێوەکارەکانی فەڕەنسا، لە قۆناغەکانی ئیمپرێشیۆنیزم و پاشتریش، ناوبانگی هەبووە.
گەورە شێوەکارەکان پەروەردەیان کردووە
پیسارۆ ڕێکەوتی 10ی تەمموزی 1830 لە کۆڵۆنییەکی ڕۆژئاوای ئەندیزی دانیمارکییەکان لەدایکبووە، لەگەڵ گەورەبوونیدا خولیای هونەریی بۆ دروستبووە و لە شاری پاریس، لەژێر باڵی گەورە هونەرمەندەکانی وەکو: ژان باپتیست کامیل کۆرۆت و گوستاڤ کوربێت پەروەردە بووە.

کارەکانی سەرنجڕاکێش بوون
لە شەستەکانی سەدەی 19ـەوە، کارە هونەرییەکانی پیسارۆ، لەنێو کۆمەڵگەکانی پاریس پەسەندکراون، لەم دەیەیەدا، چەند پێشانگەیەکی دیار و گەورەی بۆ تابلۆکانی کردووەتەوە و لەلایەن ئەندامانی کۆمەڵگە هونەرییەکانی شارەکەوە پێشوازیی لێکراوە.

جەنگ کارەکانی لەناوبردووە
لە دەرئەنجامی جەنگی نێوان فەڕەنسا و پروسیا، بەرەو لەندەن هەڵهاتووە، لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ پاریس، بۆی دەرکەوتووە زۆرێک لە کارە هونەرییەکانی لەناوچوون.
لە ئیمپرێشیۆنیستە سەرەتاییەکان بووە
لەگەڵ دووبارە دەستکردنەوە بە کاری هونەریی لە پاریس، بووە بە مامۆستای چەندین هونەرمەندی گەورە، لەوانە: پۆڵ چیزان و پۆڵ گاوگین، لە حەفتاکانی هەمان سەدەدا، بەشدار بووە لە یەکەم پێشانگەی ئیمپرێشیۆنیستەکانی پاریس.

کاری هونەریی زۆر بووە
لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، پیسارۆ بەنزیکەی 900 کاری هونەریی ئەنجامداوە، کە لە زۆرینەیاندا، گوزارشتی لە سروشت و ژینگەی پاریس و ناوچەکانی دەرەوەی شار کردووە.
پیسارۆ ڕێکەوتی 13ی تشرینی دووەمی 1903، لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

2 کاتژمێر پێش ئێستا