پەیامنێرى کەناڵ8: لە کەرکوک ناوی فەرمانبەری نوێ بۆ سەرژمێری تۆمار دەکرێت

فەرمانگەی ئاماری کەرکوک. فۆتۆ: نەبەز میقداد- کەناڵ8
فەرمانگەی ئاماری کەرکوک. فۆتۆ: نەبەز میقداد- کەناڵ8

پەیامنێرى کەناڵ8 لە کەرکوک رایگەیاند "لە ئێستادا لەفەرمانگەی ئاماری کەرکوک دەستکراوە بە ناونووسینی فەرمانبەران بۆ رۆژی سەرژمێری وەکو چاودێر و وەرگێڕ".

مستەفا ئەکرەم، بەڕێوەبەری ئاماری کەرکوک بە کەناڵ8ـى راگەیاند، "ئەو ناونووسینە بۆ سەرجەم پێکهاتەکانە و هەرکەسێک فەرمانبەر یان دەرچووی زانکۆ و پەیمانگە بێت دەتوانێت ناوی خۆی تۆمار بکات".

ناونووسینەکە لە کاتێکدایە بەڕێوەبەرایەتیی پەروردەی کەرکوک بە نووسراوێک فەرمانبەرانی خۆی ئاگادارکردووەتەوە کە ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ کارکردن وەکو توێژەر و داوا لە فەرمانبەران دەکات ناوى خۆیان تۆمار بکەن و بەشداریى بکەن.

لە نووسراوى بەڕێوەبەرایەتییەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەر بەشداربوویەک جگە لە پاداشتی دارایی سوپاسنامەیەکی پێشکەشدەکرێت کە شەش مانگ دەخرێتە سەر راژەکانیان.