قەیووم لە شوێنی هاوسەرۆکی شارەوانیی دێرسیم دانرا
ئامێز عەباس 22/11/2024
بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، قەیووم لە شوێنی هاوسەرۆکی شارەوانیی دێرسیم و سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی پلور دانرا
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڕیاریدا هاوسەرۆکی شارەوانیی دێرسیم و سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی پلور لە پۆستەکانیان دووربخاتەوە و قەیووم لە شوێنیان دابنێت.
جەودەت کۆناک، هاوسەرۆکی شارەوانیی دێرسیمە و سەر بە پارتی دەمە، هەروەها مستەفا ساریگول سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی پلورە و سەر بە جەهەپەیە.
لە رۆژی چوارشەممە دادگای تورکیا سزای زیندانیکردنی بۆ کۆناک ساریگول دەرکرد.
ئامێز عەباس
22/11/2024