مەترسییەکانی کەمخوێنی لەکاتی دووگیانیدا

د. پۆیلە حەبیب، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون
د. پۆیلە حەبیب، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون

زۆرێک لە خانمان لەماوەی دووگیانیدا تووشی کەمخوێنی دەبن، لەم حاڵەتەدا رێژەی هیمۆگڵۆبینی سووری ناو خوێن کەمدەبێتەوە و توانای ناردنی ئۆکسجین بۆ بەشەکانی دیکەی جەستە کەمدەکات، کەمخوێنی لە کاتی دووگیانیدا باو و ئاساییە، کەمخوێنیی کەمیی ئاسن (IDA) باوترین جۆرە کە بەهۆی زیادبوونی خواستی ماددەی ئاسن و نە خواردنی خۆراکی گونجاو و کەمیی پێشوەختەوە روودەدات.

کێن ئەو خانمانەی زیاتر تووشی کەمخوێنی دەبنەوە لەکاتی دووگیانیدا؟

تەواوی خانمان لەماوەی دووگیانیدا بۆیان هەیە توزشی کەمخوێنی ببن و لە کاتی ئاسایی زیاتر پێویستیان بە ماددەی ئاسن و فۆلیک ئەسید دەبێت، بەڵام لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا ئەگەری کەمخوێنی زیاترە :

1- دووگیانبوون به دووانە

2- دووگیانبوون بەدوای یەکدا لەماوەیەکی کورتدا

3- رشانەوەی زۆر لە بەیانیاندا

4- دووگیانی لە تەمەنێکی کەمدا یان تەمەنی نەوجەوانی

5- نەخواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە ماددەی ئاسن

6- کەمخوێنیی پێش دووگیانبوون

نیشانەکانی کەم خوێنی لەماوەی دووگیانیدا:

1- بێڕەنگیی پێست و هەروەها لێو و نینۆک

2- هەستکردن بە ماندوویەتی و لاوازی

3- سەرگێژخواردن

4- هەناسەتوندی

5- خێرالێدانی دڵ

6- کێشەی تەرکیزکردن

مەترسییەکانی کەمخوێنی لەماوەی دووگیانیدا

کەم خوێنیی کەمیی ئاسن کە توند بێت یان چارەسەر نەکراوبێت لەماوەی دووگیانیدا، ئەگەری هەیە ببێتەهۆی ئەمانەی خوارەوە:

1- لەدایکبوونی پێشوەختە یان لەدایکبوونی منداڵەکە بە کێشێکی کەمەوە

2- گەڕانەوەی خوێن بۆ منداڵەکە (ئەگەر لەکاتی منداڵبووندا خوێنێکی زۆر رۆشتبێت)

3- خەمۆکیی دوای منداڵبوون

4- کەمخوێنیی منداڵەکە

5- دواکەوتنی گەشەی منداڵ

6. خوێنبەربوونی دوای لە دایکبوون

د. پۆیلە حەبیب زەنگەنە، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون