بەردی ئالووەکان چۆن چارەسەر دەکرێت؟

بەردێکی گەورە لە ئالووکاندا
بەردێکی گەورە لە ئالووکاندا

بەردی ئالووەکان یان بەردی لەوزەتێن, بریتییەلە نیشتنی ماددەیەکی رەقی زەرد، کە لەئەنجامی گیرخواردنی پاشماوەی وردە خۆراک و کۆبوونەوەی خانەی مردوو لە ئالووەکاندا دروستدەبێت.

نیشانەکان

  • بۆنی ناخۆشی دەم
  • قورگئێشە
  • کۆکە
  • ئازاری گوێ
  • نارەحەتی لە قوتدان
  • تێكچوونی هەستی تامکردن

هۆکارەکان

  •  کانزای کالیسیۆم
  • پاشماوەی وردە خۆراک
  • بەکتریا و کەڕووەکان

چارەسەر

بەگشتی چارەسەر بۆ نیشانەکانی نەخۆشییەکە دەکرێت، بەڵام پێویستە ئەم رێنماییانەش لەبیرنەکرێن:

  • شۆردنی ددانەکان بەڕێکوپێکی
  • ئاو لەدەموەردان بە ئاو و خوێی شلەتێن

چارەخواز دەتوانێت خۆی بەردەکان دەربکات؟

بێگومان چارەخواز خۆی دەتوانێت چەند جارێک هەوڵبدات بۆ دەرهێنانی بەردەکان؛ بەم رێگایانە:

  • ئاو لەدەموەردان
  • کۆکین