هۆکارەکانی پەککەوتنی کتوپڕی جگەر چین؟
ئاڤار سەڵاح 06/10/2023
پەککەوتنی کتوپڕی جگەر، بریتییەلە لەکارکەوتنی لەناکاوی جگەر لەماوەی چەند رۆژێکدا، لەو کەسانەدا روودەدات پێشتر گرفتی جگەریان نەبووە.
نیشانەکان
- هەستکردن بە ئازار لە بەشی سەرەوەی لای راستی سک
- ئاوسانی ناوسک
- دڵتێکەڵهاتن و رشانەوە
- زەردوویی
- بێهێزی
- تێکچوونی باری هۆشداری
- بێخەوی
- بۆگەنبوونی هەناسە
- دەست لەرزین
هۆکارەکان
- بەکارهێنانی پاراسیتامۆڵ بە بڕی زیاد لە پێویست
- بەکارهێنانی هەندێک دەرمانی ئازارشکێن و دژەبەکتریا
- بەکارهێنانی دەرمانی گیایی
- هەوکردنی ڤایرۆسیی جگەر
- خواردنی ژەهراوی، وەک چەند جۆرێکی قارچک
- نەخۆشیی دژەخۆیی جگەر
- چەند نەخۆشییەکی خوێنهێنەرەکانی جگەر
چ کاتێک سەردانی پزیشک بکرێت؟
ئەم نەخۆشییە بەچەند نیشانەیەکی لەپڕ، لە کەسێکی تەندروستدا دەردەکەوێت؛ وەک زەردوویی، ئازار لە بەشی سەرەوەی لای راستی سک، تێکچوونی لایەنی دەروونی و باری هۆشداری، لە کاتی بوونی یەکێک یان زیاتر لەم نیشانانە، پێویستە بەزوویی سەردانی نەخۆشخانە بکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
ماکەکان
دەکرێت پەککەوتنی کتوپڕی جگەر ئەم ماکانەی هەبێت:-
- هەڵئاوسانی توێکڵی مێشک، ئەمە رەنگە ببێتەهۆی گەشکە و تێکچوونی باری هۆشداری
- خوێنبەربوون
- هەوکردن
- پەککەوتنی گورچیلەکان
چۆن خۆپارێزی بکرێت لە توشبوون بە پەککەوتنی کتوپڕی جگەر؟
- پێویستە لە کاتی بەکارهێنانی دەرماندا، رێنمایی و زانیارییە هاوپێچکراوەکانی دەرمانەکە بەتەواوی بخوێنرێتەوە
- پێویستە زانیاری تەواو لەسەر هەر نەخۆشی و گرفتێکی تەندروستی بدرێت بە پزیشک لەکاتی نووسینی دەرماندا
- هەوڵدان بۆ کەمکردنەوە یان وازهێنان لە خواردنەوە کحولییەکان
- وەرگرتنی ڤاکسینی ڤایرۆسی جگەر مەترسیی توشبوون بە پەککەوتنی کتوپڕی جگەر کەمدەکاتەوە
- خۆبەدوورگرتن لە بەرکەوتن بە خوێن و شلەی لەشی کەسانی دیکە، مەترسیی توشبوون بەم نەخۆشییە کەمدەکاتەوە
- دڵنیابوونەوە لە جۆری قارچک پێش بەکارهێنانی
- پاراستنی پێست لە بەرکەوتن بە هەندێک ماددەی کیمایی
چارەسەر
پەککەوتنی کتوپڕی جگەر، لە نەخۆشخانە، بەتایبەت لە یەکەی چاودێریی ورد، لەژێر سەرپەرشتی پزیشکی پسپۆڕدا چارەسەردەکرێت. پزیشک، بەگوێرەی هۆکاری نەخۆشییەکە و ئاستی توندییەکەی، بڕیار لەسەر جۆری چارەسەرەکە دەدات.
ئاڤار سەڵاح
06/10/2023