بەهۆی تەقینەوەکانی شاری قامیشلۆ کەسێک گیانیلەدەستدا

دیمەنێک لە تەقینەوەکانی شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان، فۆتۆ: کەناڵ8
دیمەنێک لە تەقینەوەکانی شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان، فۆتۆ: کەناڵ8

بەهۆی تەقینەوە لە چەند شوێنێکی دەوروبەری فڕۆکەخانەی قامیشلۆ کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکە برینداربوو.

ستێرا نەبی، پەیامنێری کەناڵ8 لە رۆژئاوای کوردستان ئەوەی خستەڕوو، لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قامیشلۆ کەسێک گیانیلەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە.

پەیامنێری کەناڵ8 ئاماژەی بەوەشکرد، هەر بەهۆی ئەو تەقینەوانەوە زیانی ماددی بە ماڵی چەند هاونیشتمانییەک گەیشتووە.

لە دەوروبەری کاتژمێر 22:30ـی ئەمڕۆ چەند تەقینەوەیەک لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قامیشلۆ روویاندا و تا ئێستا زانیاری لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکان ئاشکرانەکراوە.