دەردەشا چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟

ئازاری پەنجە گەورەی پێ لە نەخۆشی دەردەشاهانە
ئازاری پەنجە گەورەی پێ لە نەخۆشی دەردەشاهانە

دەردەشا، بریتییەلە هەوکردنێکی باوی جومگە، دەکرێت لە هەموو کەسێکدا رووبدات. ئەم نەخۆشییە بەوە دەناسرێتەوە ئازارێکی توندی کتوپڕ لە جومگەیەک یان زیاتردا دروستدەکات، بەزۆری لە پەنجە گەورەی پێدا دەبێت.

نیشانەکان

  • دەرکەوتنی ئازاری توند لە جومگەیەک یان زیاتر، بەزۆری لە جومگەی پەنجەگەورەی پێدا دەبێت. ئەم ئازارە دەکرێت لە 4 کاتژمێری یەکەم بۆ 12 کاتژمێر لەدوای دەستپێکردنی بگات بە توندترین ئاست
  • سووربوونەوە و هەڵئاوسانی جومگەکە
  • گەرمبوونی جومگەکە
  • سنووردارکردنی جووڵەی جومگەکان

هۆکارەکان

دەردەشا، کاتێک روودەدات کە ماددەیەکی کریستاڵی لە جومگەکاندا کۆببێتەوە. ئەم ماددە کریستاڵییە کاتێک دروستدەبێت کە لەش بڕێکی زۆر لە ترشی یوریک دروستبکات یان گورچیلەکان نەتوانن بەشێوەیەکی ئاسایی، بڕی پێویست لە ترشی یوریک لەڕێگەی میزەوە بکەنە دەرەوە.

ماکەکان

  • سەرهەڵدانەوەی دەردەشا زیاتر لە چەند جارێک لە ساڵێکدا
  • تێکچوونی جومگەکان
  • دروستبوونی دەنکۆڵە گرێ لەژێر پێست، لە ئاستە پێشکەوتووەکانی نەخۆشییەکە
  • دروستبوونی بەردی گورچیلە

چۆن چارەسەر دەکرێت؟

  1. پەیڕەوکردنی خۆپارێزیی گونجاو، وەک کێش دابەزاندن و کەمکردنەوەی گۆشتی سوور
  2. بەکارهێنانی هەندێک دەرمانی ئازارشکێن
  3. بەکارهێنانی هەندێک دەرمان بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن و ئاوساوی
  4. پێدانی هەندێک دەرمان بۆ کۆنترۆڵکردنی دروستبوونی ترشی یوریک
  5. پێدانی هەندێک دەرمانی تایبەتمەند کە هانی گورچیلەکان دەدەن بە کردنەدەرەوەی زیاتری ترشی یوریک