بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبوونەوەى تۆمارکرد

بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبونەوەى تۆمارکرد

بەهاى دینارى عێراقى بەرامبەر دۆلارى ئەمریکى کەمێک بەرزبوونەوەى تۆمارکرد و بەهاى 100 دۆلار بەرامبەر 161 هەزار و 300 دینارە.

ئەمڕۆ دووشەممە 30ى تشرینی یەكەم، کاتژمێر 10ى سەرلەبەیانى لەکاتى کردنەوەى بازارى ئاڵوگۆڕى دراو لەعێراق و هەرێمى کوردستان، بەهاى 100 دۆلار بە 161 هەزار و 500 دینار بوو.

ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر 11:50 خولەکى پێش نیوەڕۆ بانکى ناوەندیى عێراق، بڕى 203 ملیۆن و 802 هەزار دۆلارى خستەڕوو، کە 171 ملیۆن دۆلارى بە حەواڵە و 32 ملیۆن دۆلارى بەکاش بووە.

هەروەها کاتژمێر 12:00 نیوەڕۆ لەعێراق و هەرێمى کوردستان، بەهاى 100 دۆلار بە 161 هەزار و 300 دینار جێگیر بوو.