نرخى نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرزبووەوە

بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو، لە ئەنجامی ناکۆکییەکان، دەبێتە هۆی نوێبوونەوەی فشارەکانی هەڵاوسان لە جیهاندا

لەبازاڕەکانى جیهاندا نرخى نەوتى خاو، زێڕ بەرزبوونەوەى تۆمار کردووە و هۆکارەکەى بۆ بەردەوامیی ئاڵۆزییەکانى خۆرهەڵاتى ناوەڕاست دەگەڕێتەوە.

رۆژی هەینی1ى ئادارى 2024، لەبازاڕەکانى جیهان کاتژمێر حەوتى ئێوارە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 83 دۆلارو 93 سەنت مامەڵەى پێوە کرا بەڕێژەی 2.47% بەزبوونەى تۆمار کردووە.

یەک بەرمیل نەوتى خاوى تەکساس بە 80 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەڕێژەى لەسەدا 2.93% بەرزبونەوەى تۆمار کردووە.

هاوکات، نرخى زێڕیش بەرزبووەتەوەو یەک ئۆنسە زێڕ بە دوو هەزارو 75 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەرێژەى 1.46% بەرزبونەوەى تۆمار کردووە.

هۆکارى بەرزبونەوەى نرخى نەوتى خاو و زێڕ بۆ بەردەوامى ئاڵۆزییەکانى خۆرهەڵاتى ناوەڕاست دەگەرێتەوە.