ئەمازۆن 50 ملیۆن پشکى بە دوو ملیار دەفرۆشێت

كۆمپانیای ئەمازۆن 50 ملیۆن پشكی فرۆشت.

جێف بیزۆس، ملیاردێرى ئەمریکى 50 ملیۆن پشکى کۆمپانیاى ئەمازۆنى بە دوو ملیار دۆلار لەهەفتەى رابردوودا فرۆشتووە.

ئەو ملیاردێرە  بۆ یەکەمجارە لەپاش ساڵى 2021 ئەو ژمارە پشکەى بفرۆشێت، ئەوەش سوودى لەبەرزبونەوەى بەهاى پشکى کۆمپانیاکە کردووە.

بەگوێرەى بەڵگەنامەیەک، فرۆشتنەکە لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەدا ئەنجامدراوە و کەمێک زیاتر لە دوو ملیار دۆلاری بەدەستهێناوە.

بەگوێرەى پێوەرەکانی ئاژانسی بلومبێرگ بۆ  ملیاردێران، سامانەکەی جیف بیزۆس لەمساڵدا 22.6 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 199 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، ئەوەش نزیکى کردووەتەوە لەنازناوى دەوڵەمەندترین پیاوى جیهان.