ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی کۆریای باکور بە سەرکەوتوویی یەکەم مانگی دەستکردی سیخوڕی خۆی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد.
بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای ئاسمانی نیشتمانی کۆریای باکور، رایگەیاند، مانگی دەستکردی (مالیگیۆنگ-1) Malligyong-1، رۆژی 21ی تشرینی دووەمی 2023، کاتژمێر 4:42 خولەکی بەیانی بە کاتی هەرێمی کوردستان، لە دامەزراوەی هەڵدانی مانگە دەستکردەکانی سۆهایەوە نێردراوەتە بۆشایی ئاسمان و چووەتە ناو خولگەی زەوی.
هەڵدانی مانگە دەستکردەکە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، وڵاتانی وەک کۆریای باشوور، ژاپۆن و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرکۆنەی هەڵدانەکەیانکرد.
مانگە دەستکردەکەی کۆریای باکور، توانای چاودێریکردنی وڵاتانی دراوسێی دەبێت و زانیاری ورد لەرێگای وێنەوە تۆماردەکات و کۆدەکاتەوە، پیۆنگ یانگیش دەڵێت، مافی خۆمانە توانا سەربازییەکانمان بەرامبەر سوپاسی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بونیادبنێین.