بەنفیکا قوتابخانەیەکی گەورەی تۆپی پێیە

کامپی ئەکادیمیای وەرزشی بەنفیکا لە شاری لیشبۆنە. فۆتۆ پەڕەی فەرمی ئەکادیمیای وەرزشی بەنفیکا

بەنفیکا، کە نزیکەی 110 ساڵ لەمەوپێش دروستکرا، خاوەنی یەکێک لە نوێترین و کاریگەرترین ئەکادیمیاکانی تۆپی پێە، ئەو ئەکادیمیایە بووەتە سەرچاوەی داهاتی یانەکە، لە 17 ساڵی تەمەنی ئەکادیمیای یانەکەدا توانیویەتی 40 یاریزان بۆ هەڵبژاردە و یانە جیاوازەکان بەرهەمبهێنێت، یاریزانەکانی ئەم ئەکادیمیایە سەرچاوەیەکی بەهێزی پێکهاتەی یانە گەورەکانی ئەوروپان.

هەریەکە لە ئیدێرسۆن، رۆبن دیاز، بێرناردۆ سیلڤا، لیندیلۆف، جواو فیلێکس و جواو کانسیلۆ، سەرجەمیان دەرچووی ئەکادیمیای تۆپی پێی بەنفیکان.

یاریگەی فێرکاری یانەی بەنفیکا، دەکەوێتە بەشی باشووری لیشپۆنەی پایتەختەوە و سەرنجی هەمووان بەلای خۆیدا رادەکێشێت، کە لە ساڵی 2006 کرایەوە و بەبەشێکی لێکدانەبڕاوی مێژووە پڕشنگدارەکەی یانە پۆرتوگالیەکە دادەنرێت، بەتایبەتی لەلایەنی پێگەیاندنی یاریزانانەوە.

مۆزەخانەی یانەکە 79 ناسناوی هەیە، ساڵی 1904 دروستبووە، نۆ یاریگەی تۆپی پێی هەیە، هەروەها ئەکادیمیاکە خاوەنی تیمێکی پرۆفیشناڵی دۆزەرەوەی یاریزانانە لەجیهاندا.

داهاتی بەنفیکا تەنیا لەڕێگەی فرۆشتنی یاریزانە بەهرەمەندەکانەوە گەیشتوەتە نزیکەی یەک ملیار یۆرۆ، کە لە ساڵی 2022، چاودێرانی تۆپی پێ رایانگەیاند، ئەکادیمیای بەنفیکا زۆرترین داهاتی هەبووە لەجیهاندا، دوای ئەوەی لە 2015 وە بڕی 336 ملیۆن پاوەند داهاتیان هەبووە، ئەویش تەنیا لەڕێگەی فرۆشتنی یاریزانەکانیەوە.