سیزار لویس مینۆتی: تۆپی پێ لە ژیانی مندا بووە بە کولتوور

لویس سیزار مینۆتی ئەو راهێنەرە بوو کە لە ساڵی 1978، یەکەم جامی جیهانیی بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەدەستهێنا. مینۆتی یەکێکە لە ناوە هەرە دیارەکانی دونیای راهێنەری. پێشتر راهێنەری یانەکانی بەرشلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بووە. لە دیمانەیەکی تایبەتدا، راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە قسە لەسەر چەند تەوەرێکی جیاواز دەکات. هەروەها جیاوازییەکانی نێوان تۆپی پێی ئێستا و رابردوو باس دەکات، جگە لەوەش باسی دۆخی بەرشلۆنە و چاڤی و داهاتووی بێلینگهام دەکات.

پرسیار: بەڕێز سیزار سڵاو. ئێستا لە کوێی هەر لە رۆزاریۆ دەژیت؟

سیزار مینۆتی: "سەرەتا سڵاو لە ئێوەش. بۆ وەڵامی پرسیارەکەت، نەخێر لە بۆینس ئایرسی پایتەخت دەژیم، لەم شارە خوێندنگەی راهێنەرایەتیم هەیە، بەڵام بۆ سەردانیکردن و کاتبەسەربردن، دەچمەوە بۆ رۆزاریۆ، زۆرجار لەو شارە لەگەڵ هاوڕێکانم دادەنیشین و پێکەوە نان دەخۆین".

پرسیار: ئایا تۆپی پێ رۆڵێکی گەورەی لەسەر ژیانت دروستکردووە؟

سیزار مینۆتی: "تۆپی پێ راستییەکی کولتوورییە لە ژیانمدا، تۆپی پێ فێریکردم هەموو شتێک بزانم، ئەگەر ناوبانگی تۆپی پێ بەباشی بەکاریبهێنت، بەرەو ناسینی میوزیکژەنی گەورە، رۆژنامەنووسی گەورە و شاعیری گەورەت دەبات. بۆ من تۆپی پێ وەرزشێک بوو، کە وایلێکردم لەسەر ئاستی رۆشنبیریی گەشە بکەم. ئەمە بەمانای خوێندنەوەی خۆرخێ لویس بۆرخێس* نایەت، بەڵکو بەمانای نزیکبوونەوەم بوو لە واقیع".

پرسیار: تۆپی پێ چی پێبەخشیت کە زۆرترین سوودی  بۆ ژیانت هەبووبێت کە وەکو یادەوەرییەکی زیندوو لەگەڵیدا بژیت؟

سیزار مینۆتی: "ئەوەی گرنگە لەم وەرزشەدا سەرەتا بیردەکەیتەوە و دەستدەکەیت بە تێگەیشتن لەوەی تۆپی پێ چ مانایەکی هەیە؟ کاتێک دەستدەکەیت بە گوێگرتن لە پەیوەندیی سۆزداری نێوان، تۆپ، یاریزان و خەڵک. ئەمەش کاردانەوەی لەسەر درێسی یانەکان هەیە، هەر درێسێک تەنانەت ئەگەر درێسی بەرشلۆنە و ریاڵ مەدریدیش نەبێت، هەر گرنگی و مانای خۆی هەیە، چونکە درێسی هەر یانەیەک، مێژوویەکی پەیوەست بە راستییەکی کولتوورییەوە هەیە، ئەمەش رێگەت پێدەدات خۆت بیت و ئازاد بیت. جگە لەوەش، پەیوەندی نێوان یاریزانان، راهێنەر  و هاندەران بونیاد دەنێت".

پرسیار: ئەو ماوەیەی لە ئیسپانیا بوویت و راهێنەر بوویت چ یادگارییەکی لەبیرنەکراوت لەگەڵ بەرشلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید هەبوو؟

سیزار مینۆتی: "هەلی کارلێککردنم لەگەڵ جیهانێکی سەختدا هەبوو، چێژێکی زۆرم لەوە بینی، کاتێک راهێنەری بەرشلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید بووم".

سیزار مینۆتی لەگەڵ مارادۆنا ئەوکاتەی راهێنەری بەرشلۆنە بوو.

پرسیار: دۆخی ئێستای بەرشلۆنە بەسەرکردایەتیی چاڤی چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

لویس سیزار مینۆتی: "پێموایە ساتێکی سەرلێشێواوی بوو بۆ یانەکە. بوونی کەسێک کە شارەزای مێژووی بەرشلۆنەیە، دەتوانێت پەیوەندی نێوان خەڵک و یاریزانەکان و راهێنەرەکە پێکبهێنێتەوە کە پێشتر ئەمە نەبوو. ئەوەی هەیە یاریزانێکی مەزن سەرپەرشتیی بەرشلۆنە دەکات، تەنانەت ئەگەر یانەکە کەسایەتییەکی مەرجەعی وەکو مێسی، مارادۆنا یان کرۆیفیشی لەمکاتەدا نەبێت، لانیکەم رەمزێکی گەورەی وەکو چاڤی هەیە".

پرسیار: جود بێلینگهام دەتوانێت ببێتە یەکێک لە گەورەترین یاریزانەکانی مێژوو؟

مینۆتی: "بەڵێ توانای هەیە، بەڵام دەبێت رکابەریی بکات و بەسەر ئەو سەختییانە سەربکەوێت، کە دێنەپێشی. لەبەرکردنی درێسی ئەو یانەیە ئاڵنگارییەکی قورس بەدوای خۆیدا دەهێنێت. یاریزانانێک هەن کە پێدەچوو وەڵامی نەبوونی گەورەکانی جیهانی تۆپی پێ بدەنەوە، لە دیستیفانۆ یان کوبالا بەدواوە. جیهانی تۆپی پێ سەختە و گۆڕاوە، تووشی جۆرێک لە سەرلێشێواویی بووە. مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم سەردەمەی تۆپی پێ و گەورەبوون ئاسان نییە".

پرسیار: پێمان بڵێ خۆشترین یادەوریت لە ئیسپانیا چی بوو؟

سیزار مینۆتی: "لە سەرەتادا بەدەستهێنانی لالیگا گرنگ بوو، پاشان جامی شا. هەمیشە لەبیرمە کاتێک راهێنەری بەرشلۆنە بووم، توانیمان لە یاریی کۆتایی لە ریال مەدرید ببینەو، ئەوە پەیامێکی شادییە کە ناتوانم هەرگیز لەبیری بکەم، کاتێک خولی ئیسپانی و جامی شامان بەدەستهێنا، ئەوە یادەوەرییەکی بۆ من سیحرێکی تایبەتی هەبوو".

پرسیار: چ یادەوەرییەکت هەیە کاتێک تیپەکەت رووبەڕووی ریاڵ مەدرید دەبووەوە؟

سیزار مینۆتی: تیپی بەرامبەر دیستیفانۆی هەبوو، ئەو یاریزانێکی توند بوو، هەمیشە بۆڵەبۆڵی دەکرد. هەمیشە پاساوێکیشی هەبوو بۆ ئەو کارەی دەیکرد. یاریزانێک بوو لە دڕندەی برسی دەچوو. هیوادارم جیهانی تۆپی پێ بەڕێز و خۆشەویستییەوە بەردەوام بێت. هەمیشە وەرزشەکە رەچاوی رێز و خۆشەویستی بکات. گرنگە یاریزانان کاتێک درێسی یانەیەک لەبەر دەکەن، لەوە تێبگەن، نوێنەرایەتی دڵخۆشی یانەکە و پابەندبوون بە کولتووری یانەکەیان دەکەن. یانەکان چێژ لەو نوێنەرایەتیکردنە وەردەگرن، ئاخر تۆپی پێ تەنیا پەیوەندی بە رۆژی ئەنجامدای یارییەکانەوە نییە، نەخێر گەورەترە لەوە".

پرسیار: هەستناکەیت. نەک تەنیا ژیانی وەرزشوانان، تەنانەت خودی وەرزشەکەش گۆڕاوە؟

سیزار مینۆتی: پێموایە جیهان گۆڕاوە، کۆمەڵگە گۆڕاوە، لە دونیایەکی خێرادا دەژین. جاران نوێنەرایەتیکردنی بەرشلۆنە ریاڵ مەدرید بۆ هەمووان چیرۆکێکی لەبیرنەکراو بوو، ئێستا ئەمە نەماوە، دەتوانم بڵێم ئەم خۆشەویستییە لەدەستچووە... پێشتر پۆشینی یەکێک لەو درێسانە شوناس بوو. ئەگەر بەرشلۆنە یاریکردبا، بۆ نموونە یاریزانێکی پێشووی بەرشلۆنە بوویتایە و بچووتایەتە چێشتخانەیەک، ئەوان دەیانناسیتەوە و رێزیان لێدەگرتیت، وەک ئەوەی هێشتا یاری بکەیت. من ئەو دەرفەتەم هەبوو، بە چاوی خۆم ئەو سۆز و خۆشەویستییەی نێوان خەڵک و یاریزانانی پێشووی بەرشلۆنەم بینی، چەند یەکدییان خۆشدەویست".

پرسیار: هەندێجار گلەیی ئەوە دەکەین کە بەشێک لە یاریزانانی بەرشلۆنە ئەو ئیرادە و دڵسۆزییەیان لەدەستداوە. ئەو ئینتیمایە لە یاریزانەکاندا بەدیناکرێت، ئەمە راستە؟

سیزار مینۆتی: دەبێت ئەو  راستییە تاڵەدا هەزم بکەین، کە لە کۆمەڵگەدا، وەلانانێکی قووڵی کولتووری هەیە. ئەمە لە تۆپی پێدا زۆر دەمێکە ئەمە روویداوە. کاتێک راهێنەری بەرشلۆنەبووم، دەچوومە شوێنێک. هەرگیز کەس داوای واژۆی لێنەدەکردم، بەڵام بەجۆرێک پێشوازییان لێدەکردم، وەکئەوەی لە بەرشلۆنە لەدایکبووبم. ئەم خۆشەویستییە پەیوەندی نییە بەوەی 10 ناسناو بۆ تیپەکە بەدەستدەهێنێت، ئێستا هەموو شتێک بەدەستبهێنیت، هێشتا هەردەبێت وریا بیت، چونکە هەندێجار جیهانی بازرگانی ئەم پەیوەندییە قوت دەدات. دەبێت ئاگاداربیت، تۆ نوێنەرایەتی چی شتێکی یانەکە دەکەیت، نەک تەنیا بەس بیرت لای ئەوە بێت، ئەنجامی باشت بۆ یانەکە بەدەستهێناوە. من بەش بەحاڵی خۆم، زۆر دڵخۆشبووم بەو پەیوەندییە باشەی لەگەڵ یاریزانەکان هەمبوو".